بابه‌ت فلته‌ر كراوه‌ به‌پێی به‌روار: سێ شەممە, 11 ئایار 2021 - ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر - ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر official website of Erbil Chamber of Commerce and Industry https://www.erbilchamber.org Thu, 25 Apr 2024 12:49:20 +0000 Joomla! - Open Source Content Management ckb-iq كۆنفڕانسێكى بازرگانى له‌ وڵاتى توركيا سازده‌كرێت https://www.erbilchamber.org/هه‌واڵ/item/69714-كۆنفڕانسێكى-بازرگانى-له‌-وڵاتى-توركيا-سازده‌كرێت.html https://www.erbilchamber.org/هه‌واڵ/item/69714-كۆنفڕانسێكى-بازرگانى-له‌-وڵاتى-توركيا-سازده‌كرێت.html  كۆنفڕانسێكى بازرگانى له‌ وڵاتى توركيا سازده‌كرێت
رۆژى 9/10/2021 د. دارا جه‌ليل خه‌يات سه‌رۆكى ژوور پێشوازى كرد له‌ نه‌واف كيليچ سه‌رۆكى كۆمه‌ڵه‌ى پيشه‌سازكاران و خاوه‌نكارانى توركى - عێراقى.
له‌ ديدارێكدا مه‌لا مه‌جيد سه‌ديق سێودين جێگرى سه‌رۆكى ژوور، سه‌دره‌ددين كه‌مال و سه‌ركه‌وت جه‌مال به‌زاز ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى كارگێڕى ژوور ئاماده‌بوون گفتوگۆ كرا ده‌رباره‌ى پته‌وكردنى زياترى په‌يوه‌ندييه‌ بازرگانييه‌كان و ئاڵوگۆڕى شانده‌ بازرگانييه‌كان له‌ نێوان وڵاتى توركيا و هه‌رێمى كوردستان.
نه‌واف كيليچ وتى: ئامانجى سه‌ردانه‌كه‌مان  بۆ ژوورى بازرگانى و پيشه‌سازى هه‌ولێر سازدانى كۆنفڕانسێكى بازرگانى گه‌وره‌يه‌ له‌ كۆتايى مانگى حوزه‌يران له‌ شارى ئه‌زمير له‌ وڵاتى توركيا، به‌ به‌شدارى ژووره‌كانى بازرگانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و به‌شێك له‌ ژووره‌كانى بازرگانى توركيا و خاوه‌نكار و پيشه‌سازكارانى توركيا و عێراق، هيواى خواست ژوورى بازرگانى هه‌ولێريش به‌شداربن له‌و كۆنفڕانسه‌.
له‌ لايه‌ن خۆيه‌وه‌ سه‌رۆكى ژوور وێڕاى ده‌ستخۆشى، ئاماده‌يى خۆى نيشاندا كه‌ به‌ شاندێكى بازرگانى به‌شداربن له‌و كۆنفڕانسه‌، هيواى خواست ئه‌م كۆنفڕانسه‌ ببێته‌ ده‌رفه‌تێك بۆ پته‌وكردنى زياترى په‌يوه‌ندييه‌ بازرگانييه‌كانى نێوان هه‌ردوولا.
]]>
[email protected] (Erbil Chamber) هه‌واڵ Tue, 11 May 2021 10:03:52 +0000