رۆژى 11/5/2021 د. دارا جه‌ليل خه‌يات سه‌رۆكى ژوور به ئاماده‌بوونى مه‌لا مه‌جيد سه‌ديق سێودين و سۆران ئه‌بوبه‌كر جێگرانى سه‌رۆكى ژوور و ژماره‌يه‌ك له ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى كارگێڕى ژوور پێشوازييان كرد له د. ستاڤڕۆس كايريميس كونسوڵى گشتى وڵاتى يۆنان له هه‌ولێر و كۆنستانتينۆس گوليۆس به‌رپرسى به‌شى بازرگانى له كونسوڵخانه‌ى ناوبراو.
كونسوڵى يۆنان وتى: ئێمه خوازيارى به‌هێزكردنى زياترى په‌يوه‌ندييه بازرگانييهكانمانين له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، ده‌مانه‌وێت به‌شدارييه‌كى كارا بين له بازاڕه‌كانى ناوچه‌كه، له ئێستادا قه‌باره‌ى ئاڵوگۆڕى بازرگانى له نێوان عێراق و يۆنان 4.5 مليار يۆڕۆيه ساڵانه ده‌مانه‌وێت ئه‌م بڕه به‌رزتر بكه‌ينه‌وه.
د. ستاڤڕۆس وتى: ئێمه وه‌كو كونسوڵخانه‌ى يۆنان ئاماده‌ين هه‌موو كات و ساتێك هاوكارى و ئاسانكارى كۆمپانيا و بازرگانانى هه‌رێمى كوردستان بكه‌ين، له ماوه‌ى داهاتووش دا كۆمپانيا يۆنانييه‌كان به شێوه‌يه‌كى چڕ به‌شدارده‌بن له پێشانگا نێوده‌وڵه‌تييه‌كانى هه‌ولێر.
كونسوڵ ئه‌وه‌شى خسته روو له داهاتوويهكى نزيكدا شاندێكى گه‌وره‌ى بازرگانى كه سێ سێكته‌رى سه‌ره‌كى (بيناسازى، وزه و وزه‌ى سه‌رده‌م) و چه‌ند سێكته‌رێكى تر له خۆ ده‌گرێت به سه‌رۆكايه‌تى سه‌رۆك وه‌زيرانى يۆنان سه‌ردانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌ن له به‌غدا و هه‌ولێر ديدارى بازرگانى گه‌وره سازده‌كه‌ن.
له لايه‌ن خۆيه‌وه د. دارا جه‌ليل خه‌يات سه‌رۆكى ژوور وێڕاى ده‌ستخۆشى، ئاماده‌يى ژوورى نيشاندا بۆ هه‌موو پاڵپشتييهك.
د. دارا وتى: ئێمه خوازيارى به‌هێزكردنى په‌يوه‌ندييه بازرگانييهكانين له‌گه‌ڵ وڵاتى يۆنان، هيوادارين ئه‌و شانده‌ى كه به نيازن سه‌ردانى هه‌رێم بكه‌ن گرنگى به‌و سێكتهرانهش بده‌ن كه هه‌رێمى كوردستان له ئێستادا پێويستى پێ يه‌تى وه‌ك خۆراك، پيشه‌سازى خۆراك، گه‌شت و گوزار و ئامێر و ته‌كنه‌لۆژيا كشتوكاڵييه‌كان.
سه‌رۆكى ژوور ئه‌وه‌شى خسته روو كه به‌رهه‌مى يۆنانى كوالێتييان باشه و له‌و باوهڕهين زۆر سه‌ركه‌وتوو ده‌بن له بازاڕه‌كانى هه‌رێمى كوردستان ئێمه‌ش ده‌توانن بازرگانان و خاوه‌ن كۆمپانياكانى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ شانده بازرگانييهكهى يۆنان ديدارى B2B رێكبخه‌ين.
مه‌لا مه‌جيد سه‌ديق سێودين جێگرى سه‌رۆكى ژوور رايگه‌ياند: ئێمه له‌گه‌ڵ ژوورى بازرگانى عێراقى – يۆنانى په‌يوه‌ندييه‌كى باشمان هه‌يه و به‌شداربووين له چه‌ندين كۆڕ‌و سيمينارى بازرگانى هه‌رچه‌نده ئه‌م په‌يوه‌ندييه له ئاستى پێويست نييه هيواخوازين له‌گه‌ڵ هاتنى ئه‌و شانده و له ماوه‌ى داهاتوودا په‌يوه‌ندييه‌كان زۆر به‌ره‌و پێش بچن.