رۆژى 28/4/2021 د. دارا جه‌ليل خه‌يات سه‌رۆكى ژوور به ئاماده‌بوونى مه‌لا مه‌جيد سه‌ديق سێودين و حاجى ئيبراهيم محه‌ممه‌د كانه‌بى جێگرانى سه‌رۆكى ژوور و ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى كارگێڕى ژوور پێشوازييان له شاندێكى ئه‌نجومه‌نى كارى عێراقى – به‌ريتانى (IBBC) به سه‌رۆكايه‌تى كريستۆڤ مايكلز به‌ڕێوبه‌رى كارگێڕى ئه‌نجومه‌نى ناوبراو كرد.
له‌و ديداره‌دا تيشك خرايه سه‌ر سازكردنى دوو كۆنفڕانسى بازرگانى و ئابوورى گه‌وره له كۆتايى ئه‌مساڵ به به‌شدارى خاوه‌ن كار و وه‌به‌رهێنه‌ر و بازرگانانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و وڵاتى به‌ريتانيا، له هه‌ردوو شارى له‌نده‌ن و هه‌ولێر.
كريسۆڤ مايكلز رايگه‌ياند بڕيار بوو له مانگى حوزه‌يران كۆنفڕانسى يه‌كه‌م سازبكرێ به‌ڵام به‌هۆى بڕياره‌كانى حكومه‌تى به‌ريتانيا سه‌باره‌ت به توندوتۆڵكردنى رێكاره‌كان به‌هۆى بڵاوبوونه‌وه‌ى په‌تاى كۆڤيد – 19 ناتوانين ئه‌نجامى بده‌ين بۆيه وه‌كو بڕيارى سه‌ره‌تايى سازكردنى كۆنفڕانسى يه‌كه‌م ده‌خه‌ينه پايزى ئه‌مساڵ له شارى له‌نده‌ن و دواى ئه‌ويش كۆنفڕانسى دووه‌م سازدهكهين له شارى هه‌ولێر.
د. دارا جه‌ليل خه‌يات سه‌رۆكى ژوور رايگه‌ياند به به‌راورد به ساڵى 2020 ئيش و كاره‌كان ئاڵ‌و گۆڕه بازرگانييه‌كان به‌ره‌و باشى ده‌چن به‌هۆى به‌ڕێوه‌چوونى پرۆسه‌ى پێدانى پێكوته دژى په‌تاى كۆڤيد – 19 و په‌سه‌ندكردنى به‌شه بودجه‌ى هه‌رێمى كوردستان له لايه‌ن حكومه‌تى ناوه‌ندى، هيواشى خواست به زووترين كات گشت مرۆڤايه‌تى رزگارى بێت له‌م په‌تايه.
سه‌رۆكى ژوور وتيشى وڵاتى به‌ريتانيا و كۆمپانياكانى ئه‌م وڵاته تايبهتهمهندى خۆيان هه‌يه له لايه‌ن هه‌رێمى كوردستان بۆيه خوازيارين وه‌به‌رهێنه‌رانى به‌ريتانيا به‌شدارى كاراتر بكه‌ن له ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى هه‌رێمى كوردستان به تايبه‌ت له سێكته‌ره‌كانى كشتوكاڵ، پيشه‌سازى و گه‌شت و گوزار كه حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستانيش پاڵپشتى ته‌واوى ئه‌م سێكته‌رانه ده‌كات، سازكردنى ئه‌م كۆنفڕانسهش فاكته‌رێكى به‌هێزه بۆ شاره‌زابوون و به‌شدارى زياترى كۆمپانيا و وه‌به‌رهێنه‌ره به‌ريتانييه‌كان له بازاڕه‌كانى هه‌رێمى كوردستان.