تۆ لێرەیت: ErbilChamberبابه‌ت فلته‌ر كراوه‌ به‌پێی به‌روار: یەک شەممە, 13 حوزەیران 2021
یەک شەممە, 13 حوزەیران 2021 10:15

ئاگادارى

ئاگادارى
پێشانگاى تايبه‌تى كۆمارى ئيسلامى ئێران له‌ هه‌رێمى كوردستان له‌ 16-19/ 6/ 2021 له‌ پێشانگاى هه‌ولێرى نێوده‌وڵه‌تى ده‌كرێته‌وه‌ و ئه‌م بابه‌تانه‌ له‌ خۆ ده‌گرێت:
بيناسازى، ئاسن، كه‌ل و په‌لى ناوماڵ، ديكۆر، مۆبيليات، خوارده‌مه‌نى، كه‌ل و په‌لى كشتوكاڵى، كه‌ره‌سته‌ى پاككه‌ره‌وه‌ و ده‌رمان.
كۆمپانياكانى خۆماڵيش به‌هه‌مان بابه‌ته‌ ئاماژه‌پێكراوه‌كانى سه‌ره‌وه‌ ده‌توانن به‌شدار بن. وه‌ فرۆشتنى راسته‌وخۆ له‌ رۆژانى پێشانگا به‌رده‌وامه‌.
بۆ وه‌رگرتنى زانيارى زياتر و به‌شداربوون له‌م پێشانگايه‌ ده‌توانن په‌يوه‌ندى بكه‌ن به‌ ژماره‌ ته‌له‌فۆنى: 07518339180
بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ
یەک شەممە, 13 حوزەیران 2021 10:13

ئاگادارى

ئاگادارى
نوسينگه‌ى بازرگانى له‌ كونسوڵخانه‌ى بولگاريا له‌ هه‌ولێر، ئاگادارييان كردينه‌وه‌ كه‌ پرۆژه‌يه‌كى وه‌به‌رهێنان هه‌يه‌ له‌و وڵاته‌ به‌ باجێكى كه‌متر له‌ وڵاته‌ ئه‌وروپييه‌كان، هه‌ر كۆمپانيايه‌ك يان وه‌به‌رهێنه‌رێك ئاره‌زوو ده‌كات زانيارى زياتر وه‌ربگرێت، ده‌توانێت سه‌ردانى ژوورى بازرگانى و پيشه‌سازى هه‌ولێر - به‌شى په‌يوه‌ندييه‌كان بكات.
بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ
 
رۆژى 2/6/2021 د. دارا جه‌ليل خه‌يات سه‌رۆكى ژوور به‌ ئاماده‌بوونى مه‌جيد سه‌ديق سێودين و سۆران ئه‌بوبه‌كر جێگرانى سه‌رۆكى ژوور و به‌شێك له‌ ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى كارگێڕى ژوور پێشوازييان كرد له‌ د. ستاڤڕۆس كايريميس كونسوڵى گشتى وڵاتى يۆنان له‌ هه‌ولێر و شاندى ياوه‌رى.
له‌م ديداره‌دا باس له‌ چۆنيه‌تى به‌ڕێوه‌چوونى ئه‌م كۆنفڕانسه‌ كرا كه‌ بڕيار وايه‌ له‌ داهاتوويه‌كى نزيكدا به‌ به‌شدارى شاندێكى باڵاى حكومه‌تى وڵاتى يۆنان له‌ نێوان بازرگانان، خاوه‌ن كۆمپانيا و خاوه‌نكارانى يۆنان و هه‌رێمى كوردستان ساز بكرێت.
وا بڕياريشه‌ له‌ سه‌ره‌تاى مانگى ته‌موز ژوور له‌ پرێس كۆنفڕانسێكدا به‌ ئاماده‌بوونى ده‌زگاكانى راگه‌ياندن كات و شوێنى به‌ڕێوه‌چوونى ئه‌م كۆنفڕانسه‌ و ئه‌و سێكته‌رانه‌ و كۆمپانيا يۆنانيانه‌ى كه‌ به‌شدار ده‌بن له‌م كۆنفڕانسه‌ بخاته‌ روو، بۆ ئه‌وه‌ى بازرگانان و خاوه‌ن كۆمپانياكانى هه‌رێمى كوردستان ئه‌وانه‌ى كه‌ په‌يوه‌ندييان به‌م سێكته‌رانه‌ هه‌يه‌ و ده‌يانه‌وێت به‌شدار بن روون ببێته‌وه‌.
بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ
پێشانگاى نێوده‌وڵه‌تى هه‌ولێر ده‌ست به‌ چالاكييه‌كانى ده‌كاته‌وه‌
دواى وه‌ستانى چالاكييه‌كانى بۆ ماوه‌ى زياتر له‌ ساڵێك به‌هۆى په‌تاى كۆڤيد-19، رۆژى 26/5/2021 به‌ به‌شدارى د. دارا جه‌ليل خه‌يات سه‌رۆكى ژوورى بازرگانى و پيشه‌سازى هه‌ولێر پێشانگاى نێوده‌وڵه‌تى هه‌ولێر بۆ كه‌ل و په‌لى بيناسازى و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ كرايه‌وه‌.
له‌م پێشانگايه‌ 82 كۆمپانيا له‌ 8 وڵات (عێراق، چين، ئيمارات، ميسر، توركيا، ئێران، هۆڵه‌ندا و ئيتاڵيا) به‌شداربوون بۆ ماوه‌ى 4 رۆژيش به‌رده‌وام ده‌بێت.
بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سەرۆكی ژوور بەشداری لە كۆنفڕانسی هانۆڤەر بۆ وەبەرهێنان دەكات

  بە ئامادەبوونی د. عەلی سندی وەزیری پلاندانان، د...

«
»
« June 2021 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
  1 2 3 4 5 6
7 8 9 10 11 12 13
14 15 16 17 18 19 20
21 22 23 24 25 26 27
28 29 30        

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑