رۆژى 2/6/2021 د. دارا جه‌ليل خه‌يات سه‌رۆكى ژوور به ئاماده‌بوونى مه‌جيد سه‌ديق سێودين و سۆران ئه‌بوبه‌كر جێگرانى سه‌رۆكى ژوور و به‌شێك له ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى كارگێڕى ژوور پێشوازييان كرد له د. ستاڤڕۆس كايريميس كونسوڵى گشتى وڵاتى يۆنان له هه‌ولێر و شاندى ياوه‌رى.
له‌م ديداره‌دا باس له چۆنيه‌تى به‌ڕێوه‌چوونى ئه‌م كۆنفڕانسه كرا كه بڕيار وايه له داهاتوويهكى نزيكدا به به‌شدارى شاندێكى باڵاى حكومه‌تى وڵاتى يۆنان له نێوان بازرگانان، خاوه‌ن كۆمپانيا و خاوه‌نكارانى يۆنان و هه‌رێمى كوردستان ساز بكرێت.
وا بڕياريشه له سه‌ره‌تاى مانگى ته‌موز ژوور له پرێس كۆنفڕانسێكدا به ئاماده‌بوونى ده‌زگاكانى راگه‌ياندن كات و شوێنى به‌ڕێوه‌چوونى ئه‌م كۆنفڕانسه و ئه‌و سێكته‌رانه و كۆمپانيا يۆنانيانهى كه به‌شدار ده‌بن له‌م كۆنفڕانسه بخاته روو، بۆ ئه‌وه‌ى بازرگانان و خاوه‌ن كۆمپانياكانى هه‌رێمى كوردستان ئه‌وانه‌ى كه په‌يوه‌ندييان به‌م سێكته‌رانه هه‌يه و ده‌يانه‌وێت به‌شدار بن روون ببێته‌وه.