ژوور له‌گه‌ڵ به‌شێكى تر‌ى نوێنه‌ر و سه‌رۆك ئه‌نجومه‌نه‌كانى پيشه‌وه‌ران كۆده‌بێته‌وه
رۆژى 1/6/2021 شاندێكى ژوور كه پێكهاتبوون له فيدائهددين محه‌ممه‌د ئه‌مين عه‌باس، كه‌مال عه‌زيز و سه‌ركه‌وت جه‌مال ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى كارگێڕى ژوور، پێشوازييان كرد له ژماره‌يه‌ك سه‌رۆك و نوێنه‌رى ئه‌نجومه‌نه‌كانى پيشه‌وه‌ران.
ئامانجى ئه‌م زنجيره كۆبوونه‌وانه له‌گه‌ڵ سه‌رۆك و نوێنه‌رانى ئه‌نجومه‌نه جياوازه‌كانى پيشه‌وه‌ران، ئاگاداربوونه له نزيكه‌وه له ئه‌و كێشه و گرفتانه‌ى كه پيشه‌وه‌ران هه‌يانه بۆ ئه‌وه‌ى به پاڵپشتى ژوور بيكه‌نه راسپارده‌يه‌ك و پێشكه‌ش به لايه‌نى په‌يوه‌نديدار بكه‌ن به مه‌به‌ستى چاره‌سه‌ركردنى.
بڕيار وايه له رۆژانى داهاتوودا ئه‌م ئه‌نجومه‌نانه به جودا هه‌ريه‌كه‌يان له‌گه‌ڵ ژوور راسپارده ئاماده بكه‌ن و پێشكه‌ش به لايه‌نه‌كانى په‌يوه‌نديدار بكه‌ن.