رۆژى 1/2/2022 د. دارا جه‌ليل خه‌يات سه‌رۆكى ژوور پێشوازى كرد له (د. عضيد ميري) به‌ڕێوبه‌رى پرۆژه‌كان له دامه‌زراوه‌ى ره‌وه‌ندى كلدانه‌كان له ويلايه‌تى ميشيگن.
له ديدارێكدا پته‌وكردنى په‌يوه‌ندى بازرگانى له نێوان هه‌رێمى كوردستان و ويلايه‌ته يه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مريكا باسى لێوه كرا.
د. دارا هيواى خواست شاندى ميوان له رێگه‌ى دامه‌زراوه‌كه‌يانه‌وه هه‌وڵ بده‌ن كۆمپانيا و خاوه‌نكارانى ويلايه‌ته‌كه بهێننه هه‌رێمى كوردستان و ديدارى بازرگانى ساز بكه‌ن و وه‌به‌رهێنان بكه‌ن.
له لايه‌ن خۆيانه‌وه شاندى ميوان رايانگه‌ياند له مانگى داهاتوو شاندێكى ژوورى بازرگانى ويلايه‌تى ميشيگنى ئه‌مريكا به سه‌رۆكايه‌تى سه‌رۆكى ژوورى بازرگانى ئه‌و ويلايه‌ته و ژماره‌يه‌ك له خاوه‌نكارانى ئه‌و ويلايه‌ته سه‌ردانى شارى هه‌ولێر و ژوورى بازرگانى ده‌كه‌ن و ديدارى بازرگانى له‌گه‌ڵ خاوه‌ن كار و خاوه‌ن كۆمپانياكانى هه‌رێمى كوردستان ساز ده‌كه‌ن.
سه‌رۆكى ژوور ئاماده‌يى خۆيى و ژوورى بازرگانى هه‌ولێرى نيشاندا بۆ هه‌موو پاڵپشتى و هاوكارى و هه‌ماهه‌نگييه‌ك.