تۆ لێرەیت: ErbilChamberبابه‌ت فلته‌ر كراوه‌ به‌پێی به‌روار: دوو شەممە, 28 شوبات 2022

 

رۆژی 23/2/2022 باڵیۆزی ئیسپانیا لە عێراق سەردانی ژووری کردو لەلایەن سەرۆک و ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجوومەنی کارگێڕی ژوورەوە پێشوازی لی کرا.

 

لە دیدارێکدا پرسی هەماهەنگی و پەیوەندییە بازرگانی و ئابوورییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئیسپانیا تاوتوێ کرا.

 

د. دارا جەلیل خەیات وێرای پەسنکردنی بەرهەم و کاڵای ئیسپانی لە رووی کوالێتییەوە، ئاماژەی بە هەوڵەکانی پتەوکردنی پەیوەندی بازرگانی نێوان هەولێرو مەدرید کرد، کە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا هەنگاوەکانی سست کرد، بۆیە داوای لە باڵیۆز کرد رۆڵ ببینێت لە وەگەڕخستنەوەی ئەم پەیوەندییە و، لە پێدانی ڤیزا بە بازرگانان و خاوەنکاران کوردستان ئاسانکاری بکات، هەروەها هیوای خواست ئیسپانیا کونسوڵخانە یان نووسینگەیەکی بازرگانی لە هەولێر بکاتەوە بۆ کاراکردنی پەیوەندییە بازرگانییەکان.

 

سەرۆکی ژوور وێرای ئەوەی جۆری پێویستییەکانی هەرێمی کوردستانی بۆ کاڵا ئیسپانی خستەڕوو، پێشنیاریشی کرد کۆمپانیاکانی ئەو وڵاتە لە پیشانگا نێودەوڵەتییە جۆراوجۆرەکانی هەرێمی کوردستان بەشداربن، بۆ لەنزیکەوە ئاشنابوونی بازرگانانی هەردولا بە یەکترو بە بازاڕو کاڵای یەکتر.

 

لەبەرامبەردا پیدرۆ مارتینێز باڵیۆزی ئیسپانیا، ژینگەی هەرێمی کوردستانی لەبار وەسف کردو، گەشبین بوو کە کۆمپانیاکانی وڵاتەکەی لە کوردستان سەرکەوتوو دەبن، ئاماژەی بە لێکنزیکی کلتووری هەردوو نەتەوەش کرد، کە هۆکارێکە بۆ لێکنزیکبوونەوەی زیاتر، هەروەها ئامادەیی دەربڕی بۆ ئاسانکاریکردن بۆ بازرگانانی کوردستان لە پێدانی ڤیزای وڵاتەکەی، بڕیاریشیدا لیرە بەدوا ماوە ماوە بەپێی سێکتەرە جیاجیاکان، شاندی بازرگانانی وڵاتەکەی رەوانەی هەولێر بکات بۆ ئاشنابوون لەگەڵ خاوەنکاران و بازاڕی  کوردستان.       

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سعر الصرف

به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به‌ دولاری ئه‌مری...

«
»
« March 2024 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
        1 2 3
4 5 6 7 8 9 10
11 12 13 14 15 16 17
18 19 20 21 22 23 24
25 26 27 28 29 30 31

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑