پێشانگايه‌كى كارى ده‌ستى ئافره‌تان له ژوورى بازرگانى و پيشه‌سازى هه‌ولێر كرايه‌وه
به بۆنه‌ى رۆژى جيهانى ئافره‌تان ژوورى بازرگانى و پيشه‌سازى هه‌ولێر پێشانگايه‌كى كارى ده‌ستى ئافره‌تانى كرده‌وه.
رۆژى 8/3/2022 به سه‌رپه‌رشتى و ئاماده‌بوونى ئومێد خۆشناو پارێزگارى هه‌ولێر، ئايدن مه‌عروف وه‌زيرى هه‌رێم بۆ كاروبارى پێكهاته‌كان، د. دارا جه‌ليل خه‌يات سه‌رۆكى ژوور، جێگرانى سه‌رۆكى ژوور و ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى كارگێڕى ژوور و ژماره‌يه‌ك له نوێنه‌ر و كونسوڵى وڵاتان له شارى هه‌ولێر، ژوورى بازرگانى و پيشه‌سازى هه‌ولێر پێشانگايه‌كى كارى ده‌ستى بۆ ژماره‌يه‌ك له ئافره‌تانى ده‌ست ره‌نگين كرده‌وه.
ئاماده‌بووان پێشانگاكهيان به‌سه‌ر كرده‌وه و وێڕاى ده‌ست خۆشى لێ يان هيواى به‌رده‌وامييان بۆ خواستن، پاڵپشتى خۆيانيان بۆيان دووپات كردنه‌وه.