رۆژى 28/2/2022 د. دارا جه‌ليل خه‌يات سه‌رۆكى ژوور به ئاماده‌بوونى جێگران و ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى كارگێڕى ژوور پێشوازييان كرد له به‌ڕێز ئايدن مه‌عروف وه‌زيرى هه‌رێمى كوردستان بۆ كاروبارى پێكهاته‌كان.
په‌يوه‌ندييه بازرگانييه‌كان و ئاڵوگۆڕى شاندى بازرگانى له نێوان هه‌رێمى كوردستان و وڵاتانى ده‌وروبه‌ر به تايبه‌تى وڵاتى توركيا له‌م ديداره باس كرا.
جه‌نجاڵى له ده‌روازه‌ى ئيبراهيم خه‌ليلى نێوده‌وڵه‌تى و كێشه‌ى وه‌رگرتنى ڤيزا ته‌وه‌رێكى تر‌ى ئه‌م ديداره بوو.
سه‌رۆكى ژوور پێشنيارى كرد بۆ فراوانكردنى ده‌رگاى نێوده‌وڵه‌تى ئيبراهيم خه‌ليل، هاوشێوه‌ى ديوى وڵاتى توركيا كه له رێگه‌ى كۆمپانيايه‌كى توركييه‌وه فراوان كراوه، بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌م جه‌نجاڵيه زۆره كه‌مبێته‌وه به‌مه‌ش تێچوو و خه‌رجى چاوه‌ڕوانى زۆر كه‌م ده‌بێته‌وه و كاره‌كان زۆر به خێرايى رايى ده‌كرێن، داواش له به‌ڕێز ئايدن مه‌عروف كرا ئه‌م بابه‌ته له كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زيران تاوتوێ بكرێت و ژووريش له لايه‌ن خۆيه‌وه به نوسراوێك به‌رز بكاته‌وه بۆ حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان.
له لايه‌ن خۆيه‌وه وه‌زيرى هه‌رێم پاڵپشتى ئه‌م پێشنياره‌ى كرد و به‌ڵێنى دا له كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌ن باسى بكات.
هه‌ر له‌م كۆبوونه‌وه‌يى محه‌ممه‌د قايا سه‌رۆكى ژوورى بازرگانى شارى ئامه‌دى توركيا ئاماده‌بوو، ئه‌ويش به‌ڵێنى دا له لاى خۆيه‌وه كار له‌سه‌ر ئه‌م پرسه بكات.