رۆژى 10/1/2024 گه‌يلان حاجى سه‌عيد سه‌رۆكى ژوور به ياوه‌رى كامه‌ران سه‌ڵاح باجگر جێگرى سه‌رۆك و ئيبراهيم محه‌ممه‌د ئاغا گه‌ردى، كامه‌ران محه‌ممه‌د ساڵح و ره‌شيد مسته‌فا ميرخان ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى كارگێڕى ژوور سه‌ردانى كونسوڵخانه‌ى گشتى كۆمارى ئيسلامى ئێرانيان كرد له شارى هه‌ولێر، له لايه‌ن كونسوڵ نه‌سروڵڵا ره‌شنوودى و ستافى كونسوڵخانه پێشوازييان لێكرا.
له ديداره‌كه‌دا سه‌رۆكى ژوور په‌يامى هاوخه‌مى و پرسه‌ى خۆيى و ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى گه‌يانده كونسوڵ به بۆنه‌ى رووداوى شارى كرمان، شيفاى زوو چاكبوونه‌وه‌ى بۆ برينداره‌كان خواست و له خواى گه‌وره داواكاربوو جێ ى شه‌هيده‌كان به‌هه‌شت بێت، داواى لێبووردنى له جه‌نابيان كرد به هۆى دواكه‌وتن بۆ ئه‌م سه‌ردانه به‌هۆى سه‌رقاڵ بوون به هه‌ڵبژاردنه‌كانى ژوورى بازرگانى.
كونسوڵى گشتى كۆمارى ئيسلامى ئيڕان به‌خێرهێنانى كردن و سوپاسى ئه‌و سه‌ردانه و ئاماده‌بوونه‌ى كرد كه دڵنه‌واييه بۆيان كونسوڵ وتى: هه‌ميشه براكانمان له كوردستان له گشت پرسه و بۆنه‌كان ئاماده‌بوونه ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و په‌يوه‌ندييه قوڵ و دێرينه‌ى كه له نێوانمان دا هه‌يه.
نه‌سروڵڵا ره‌شنوودى پيرۆزبايى له سه‌رۆك و جێگران و ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى كارگێڕى كرد هيواى خواست له‌و ئه‌رك و به‌رپرسياريه سه‌ركه‌وتووبن و پاڵپشتى و هاوكارى خۆيى و كونسوڵخانه‌ى بۆيان دووپات كرده‌وه.
كونسوڵ رايگه‌ياند له كۆتايى ئه‌م مانگه‌دا شاندێكى پارێزگار و ژووره‌كانى بازرگانى لوڕستان سه‌ردانى شارى هه‌ولێر ده‌كه‌ن ئه‌مه‌ش وه‌كو يه‌كه‌م شاندى بازرگانى ده‌بێت له ساڵى نوێ و هيواى خواست به هه‌ماهه‌نگى هه‌موومان بتوانين په‌ره به په‌يوه‌ندييه بازرگانيه‌كانمان بده‌ين.
له لايه‌ن خۆيه‌وه گه‌يلان حاجى سه‌عيد سه‌رۆكى ژوور ئاماده‌يى و پاڵپشتى ژوورى نيشاندا بۆ پێشوازى و هه‌ماهه‌نگى هه‌موو شاندێكى بازرگانى كۆمارى ئيسلامى ئێران.