كونسوڵى گشتى هيند په‌يامى پيرۆزبايى خۆيى و تيمى كونسوڵخانه‌ى گه‌يانده سه‌رۆك و جێگران و ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى كارگێڕى ژوور هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواستن.
له ديداره‌كه‌دا مادان گۆپال باسى له په‌يوه‌ندييه بازرگانيه‌كانى كرد له نێوان وڵاتى هيندستان و هه‌رێمى كوردستان وتى: له‌م ساڵ چه‌ندين بۆنه و پێشانگاى نێوده‌وڵه‌تى بازرگانى له وڵاتى هند سازده‌كرێن ئامانجمانه بازرگانان و خاوه‌ن كۆمپانياكانى هه‌رێمى كوردستانيش به‌شداربن، ئێمه هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ين بۆ پێشخستنى په‌يوه‌نديه بازرگانيه‌كانمان له‌گه‌ڵ هه‌رێم، له داهاتوويه‌كى نزيكدا شاندێكى گه‌وره‌ى بازرگانى هيند سه‌ردانى شارى هه‌ولێر ده‌كه‌ن و له ناوه‌ڕاستى ئه‌مساڵيش هه‌وڵده‌ده‌ين پێشانگايه‌ك تايبه‌ت به كۆمپانياكانى وڵاتى هيند له شارى هه‌ولێر بكه‌ينه‌وه.
گه‌يلان حاجى سه‌عيد سه‌رۆكى ژوور دواى به‌خێرهێنان سوپاسى كردن بۆ ئه‌م سه‌ردانه وتى: بێگومان وڵاتى هيندستان يه‌كێكه له وڵاته گرنگه‌كان بۆ هه‌رێمى كوردستان، په‌يوه‌ندى و ئاڵوگۆڕى بازرگانى باشمان هه‌يه له‌گه‌ڵيان، ئامانجمانه زياترى پێشبخه‌ين هيواى خواست كونسوڵيش هاوكار بێت له هێنانى بازرگانان و كۆمپانياكانى وڵاتى هيند بۆ هه‌رێم ئێمه‌ش به هه‌موو شێوه‌يه‌ك پاڵپشت و هه‌ماهه‌نگين.
سه‌رۆكى ژوور وتى: حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به تايبه‌ت كابينه‌ى نۆ ئامانجى هه‌مه‌چه‌شنكردنى ئابوورى يه بۆيه داواى له كونسوڵ كرد جگه له بازرگانان و كۆمپانياكان هه‌وڵ بدرێت پيشه‌سازكارانيش سه‌ردانى هه‌رێمى كوردستان بكه‌ن و بتوانن كارگه بكه‌نه‌وه و به‌رهه‌مهێنان بكه‌ن كه به دڵنياييه‌وه وڵاتى هيند زۆر پێشكه‌وتووه له‌م باره‌يه‌وه، بێگومان ياساكانى ئه‌م بواره‌ش له هه‌رێمى كوردستان هاوكار و يارمه‌تيده‌رن.
له درێژه‌ى ئه‌م ديداره‌دا ئاماده‌بووان له جێگران و ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى كارگێڕى ژوور باسيان له كار‌و چالاكى و ئاڵوگۆڕه بازرگانيه‌كان كرد له نێوان هه‌ردوولا، هه‌روه‌ها باسيان له هه‌ردوو كه‌رتى ته‌ندروستى و په‌روه‌رده كرد كه هه‌ماهه‌نگيه‌كى باش هه‌يه له نێوان هه‌رێمى كوردستان و وڵاتى هيندستان هيواى په‌ره‌پێدانى زياتريان خواست.
هه‌ر له ديداره‌كه‌دا كردنه‌وه‌ى هێڵى ئاسمانى راسته‌وخۆ له نێوان هه‌ولێر و نيوده‌لهى خرايه به‌ر باس.