ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر وەك رێکخراوێکی پیشەیی و گەورەترین نوێنەری کەرتی تایبەت بە توندی ئیدانەی ئەو هێرشە ناڕەوایانەی کە ناوە ناوە دەکرێتە سەر شاری هەولێر بە تایبەتی هێرشی ئەمشەو 15/16ك2 2024 دهكات کە زۆرترین شوێنی نیشتەجێ ی خەڵکی سڤیلی لە شارەکەمان گرتەوە تیایدا ماڵی یەکێك لە سهرمایهداره ناودار و دیارەکانی شاری هەولێر کرایە ئامانج و خۆی و و خاو و خێزانەکەی شەهید و بریندار بوون ،لەخوای گەورە داواکارین شەهیدەکان بە بەهەشت شاد بکات و شیفای خێرا بۆ بریندارەکان بنێرێت.
بە ئامانج گرتنی خەڵکی سڤیل لە هەر کات و شوێنێك پێچەوانەی یاسا و رێسا نێودەوڵەتیەکانە بۆیە داوا لە ناوەندە نێودەوڵەتیەکان و رێکخراوەکان UN دەکەین هەوڵ بۆ راگرتنی ئەو جۆرە هێرشانە بدەن کە ئامانجیان تێکدانی سەقامگیری و ئارامی هەرێمی کوردستانە کار دەکاتە سەر جموجۆڵی بازرگانی و راگرتنی پڕۆسەی ئاوەدانی و تێکدانی و پەیوەندیە ئابووریەکانه.
ئێمە لە ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر هەڵوێستمان بەرامبەر ئەم هێرشانە نەگۆڕە و بە توندی رەتیان دەکەینەوە، داوا لە بکەرانی دەکەین پیرۆزی دراوسێیەتی و پرسی پێکەوە ژیان بپارێزن و ئەم جۆرە هێرشانە دووبارە نەکەنەوە.
ئەنجومەنی کارگێڕی
ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر
16/1/2024
1$=1488
بههای گۆرینهوهی دیناری عیراقی به دولاری ئهمری...