بابه‌ت فلته‌ر كراوه‌ به‌پێی به‌روار: چوار شەممە, 07 شوبات 2024 - ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر - ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر official website of Erbil Chamber of Commerce and Industry https://www.erbilchamber.org Thu, 16 May 2024 14:23:08 +0000 Joomla! - Open Source Content Management ckb-iq هەماهەنگی زیاتر لە نێوان ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر و کۆمەڵەی پێشەسازکاران و خاوەنکارانی تورکیا دووپات کرایەوە https://www.erbilchamber.org/هه‌واڵ/item/69955-هەماهەنگی-زیاتر-لە-نێوان-ژووری-بازرگانی-و-پیشەسازی-هەولێر-و-کۆمەڵەی-پێشەسازکاران-و-خاوەنکارانی-تورکیا-دووپات-کرایەوە.html https://www.erbilchamber.org/هه‌واڵ/item/69955-هەماهەنگی-زیاتر-لە-نێوان-ژووری-بازرگانی-و-پیشەسازی-هەولێر-و-کۆمەڵەی-پێشەسازکاران-و-خاوەنکارانی-تورکیا-دووپات-کرایەوە.html هەماهەنگی زیاتر لە نێوان ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر و کۆمەڵەی پێشەسازکاران و خاوەنکارانی تورکیا دووپات کرایەوە
]]>
[email protected] (Erbil Chamber) هه‌واڵ Wed, 07 Feb 2024 10:10:52 +0000
سەرۆکی ژوور پێشوازی لە سەرۆکی بانکی ئەبوزەبی دەکات https://www.erbilchamber.org/هه‌واڵ/item/69953-سەرۆکی-ژوور-پێشوازی-لە-سەرۆکی-بانکی-ئەبوزەبی-دەکات.html https://www.erbilchamber.org/هه‌واڵ/item/69953-سەرۆکی-ژوور-پێشوازی-لە-سەرۆکی-بانکی-ئەبوزەبی-دەکات.html سەرۆکی ژوور پێشوازی لە سەرۆکی بانکی ئەبوزەبی دەکات

رۆژی 6/2/2024 گەیلان حاجی سەعید سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر پێشوازی کرد لە محەممەد سەلام سەرۆکی بانکی ئەبوزەبی.

لە دیدارێکدا کامەران سەڵاح باجگر و مەعروف عەزیزخان هەرکی جێگرانی سەرۆکی ژوور و بەشێك لە ئەندامانی ئەنجومەن ئامادە بوون باس لە کارئاسانی زیاتری بانکەکان کرا بۆ بازرگانان.

هەر لەم دیدارەدا سەرۆکی بانکی ناوبراو پیرۆزبایی لە ئەنجومەنی تازە کرد.

]]>
[email protected] (Erbil Chamber) هه‌واڵ Wed, 07 Feb 2024 10:01:50 +0000
ئه‌نجومه‌نى كارگێڕى ژوور له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نى كارى عێراقى - به‌ريتانى (IBBC) به‌ په‌يوه‌نديه‌كانى دا ده‌چێته‌وه‌ https://www.erbilchamber.org/هه‌واڵ/item/69950-ئه‌نجومه‌نى-كارگێڕى-ژوور-له‌گه‌ڵ-ئه‌نجومه‌نى-كارى-عێراقى-به‌ريتانى-ibbc-به‌-په‌يوه‌نديه‌كانى-دا-ده‌چێته‌وه‌.html https://www.erbilchamber.org/هه‌واڵ/item/69950-ئه‌نجومه‌نى-كارگێڕى-ژوور-له‌گه‌ڵ-ئه‌نجومه‌نى-كارى-عێراقى-به‌ريتانى-ibbc-به‌-په‌يوه‌نديه‌كانى-دا-ده‌چێته‌وه‌.html ئه‌نجومه‌نى كارگێڕى ژوور له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نى كارى عێراقى - به‌ريتانى (IBBC) به‌ په‌يوه‌نديه‌كانى دا ده‌چێته‌وه‌

رۆژى 6/2/2024 كامه‌ران سه‌ڵاح باجگر و مه‌عروف عه‌زيزخان هه‌ركى جێگرانى سه‌رۆكى ژوور به‌ ئاماده‌بوونى ئيبراهيم محه‌ممه‌د ئاغا گه‌ردى ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى كارگێڕى ژوور پێشوازيان له‌ شاندێكى ئه‌نجومه‌نى كارى عێراقى - به‌ريتانى (IBBC) كرد، ئامانج له‌م كۆبوونه‌وه‌يه‌ پێداچوونه‌وه‌ بوو به‌ چه‌ند بڕگه‌يه‌ك له‌ په‌يوه‌نديه‌كانى نێوان ژوور و ئه‌نجومه‌نى ناوبراو.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئه‌نجومه‌ن پێشنيازى كرد به‌ كه‌مكردنه‌وه‌ى بڕى ئه‌و پاره‌يه‌ى كه‌ وه‌كو رسومات به‌رامبه‌ر دابينكردنى ڤيزا بۆ بازرگانان وه‌رده‌گيرێت، له‌ كاتى نه‌هاتنه‌وه‌ى ڤيزاش ئه‌وا پاره‌كه‌ى بۆ بگێڕدرێته‌وه‌.

له‌ به‌رامبه‌ردا شاندى ميوان وتيان كه‌ ئه‌مه‌ سيسته‌مێكه‌ له‌ هه‌موو عێراق كارى پێده‌كرێت له‌ كاتى ده‌ستكارى كردنى ئه‌م بڕه‌ پاره‌يه‌ ده‌بێت له‌ هه‌موو عێراق ده‌ستكارى بكرێت ئه‌مه‌ش كارێكى ئاسان نابێت، چونكه‌ بڕى پاره‌ى دياريكراو بۆ ئه‌وه‌يه‌ ته‌نها خاوه‌نكاران بتوانن به‌شداربن له‌ ديداره‌ ئابووريه‌كان واته‌ بۆ مه‌به‌ستى گه‌شتيارى نيه‌، نوێنه‌رانى (IBBC) وتيان ئه‌م پێشنياره‌ به‌ سه‌رووى خۆيان راده‌گه‌يه‌نن دواتر وه‌ڵامى ژوور ده‌ده‌نه‌وه‌.

هه‌ر له‌م كۆبوونه‌وه‌يه‌ تيشك خرايه‌ سه‌ر دره‌نگ هاتنه‌وه‌ى ڤيزا زۆرجار ڤيزاكه‌ ده‌كه‌وێته‌ پاش بۆنه‌ ئابووريه‌كه‌ كه‌ ئه‌مه‌ش هيچ سوودێكى نابێت بۆ بازرگان ياخود خاوه‌ن كۆمپانياكه‌، هه‌روه‌ها داواكرا گرنگى زياتر به‌ ژوور بدرێت له‌ هه‌ڵبژاردن و دياريكردنى شانده‌ بازرگانيه‌كان بۆ ديداره‌ ئابووريه‌كان له‌و وڵاته‌ بۆ ئه‌وه‌ى به‌شداربووان له‌ چينى بازرگان و خاوه‌ن كۆمپانيا و به‌رهێنه‌ران بن.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ تيشك خرايه‌ سه‌ر 15 ساڵه‌ى كاركردنى هاوبه‌ش، هه‌ردوولا هه‌ماهه‌نگ بون له‌ پێشخستنى په‌يوه‌نديه‌كانى نێوانيان.

شاندى ميوان ئه‌وه‌شيان ئاشكرا كرد كه‌ به‌ نيازن له‌ هاوينى داهاتوو چه‌ند سه‌رمايه‌دار و بزنسمانێكى به‌ريتانيا بهێننه‌ هه‌ولێر كۆنفڕانسێك له‌ ژوورى بازرگانى هه‌ولێر ببه‌ستن بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش داوايان له‌ ژوور كرد كه‌ هه‌ماهه‌نگ بێت له‌ به‌رامبه‌ردا له‌ هه‌مان پسپۆڕى و تايبه‌تمه‌ندى ئاماده‌ بكات، ژووريش ئاماده‌يى پاڵپشتى خۆى نيشاندا بۆ هه‌موو هاوكارى و هه‌ماهه‌نگيه‌ك.

]]>
[email protected] (Erbil Chamber) هه‌واڵ Wed, 07 Feb 2024 09:54:12 +0000
شاندێکی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران سەردانی ژووریان کرد https://www.erbilchamber.org/هه‌واڵ/item/69949-شاندێکی-دەروازەی-نێودەوڵەتی-حاجی-ئۆمەران-سەردانی-ژووریان-کرد.html https://www.erbilchamber.org/هه‌واڵ/item/69949-شاندێکی-دەروازەی-نێودەوڵەتی-حاجی-ئۆمەران-سەردانی-ژووریان-کرد.html شاندێکی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران سەردانی ژووریان کرد

 

ئەمڕۆ 7/2/2024 گەیلان حاجی سەعید سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر بە ئامادەبوونی مەعروف عەزیزخان هەرکی جێگری سەرۆکی ژوور پێشوازییان کرد شاندێکی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران کە پێکهاتبوون لە مەسعود باتێلی سەرپەرشتیار و بەرپرسانی بەشەکانی ئەم دەروازەیە.

لە کۆبوونەوەیەکدا ئیبراهیم محەممەد ئاغا گەردی و رەشید مستەفا میرخان ئەندامانی ئەنجومەنی کارگێڕی ژوور ئامادەبوون باس لە پتەوکردن و هەماهەنگی زیاتر لە نێوان هەردوولادا کرا.

لە سەرەتای کۆبوونەوەکە شاندی میوان پیرۆزباییان لە ئەنجومەنی تازە کرد هیوای سەرکەوتنیان بۆ خواستن، پاڵپشتی خۆیان بۆ ئەنجومەن دووپات کردەوە.

مەسعود باتێلی سەرپەرشتیاری دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران بە شێوەیەکی گشتی باسی لە رێنماییەکان و کارەکانی دەروازەکە کرد، وتی بەهۆی گرنگی دەروازەکە زۆر پێویستە پەرە بە پەیوەندیەکان بدرێت و هەماهەنگی زیاتر هەبێت لەگەڵ ژووری بازرگانی هەولێر، بە هاوکاری هەردوولا بتوانین بەسەر کێشە و بەربەستەکان زاڵ بین.

گەیلان حاجی سەعید سەرۆکی ژوور پاش بەخێرهێنان سوپاسی هەوڵ و ماندووبوونی سەرپەرشتیار و بەڕێوبەران و کارمەندانی دەروازەکەی کرد و پاڵپشتی و هاوکاری ژووری بۆیان دووپاتکردەوە هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن، سەرۆکی ژوور رایگەیاند، بەهۆی گرنگی ئەم دەروازەیە بۆ خزمەت کردن بە پیشەوەر و پیشەسازان هەوڵدەدەین پەیوەندیەکان فراوانتر بکەین کە رەنگبداتەوە لەسەر هاوڵاتیان و پشتگیریەکی باشیش دەبین بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان.

]]>
[email protected] (Erbil Chamber) هه‌واڵ Wed, 07 Feb 2024 09:50:29 +0000