×

ژوور، پرۆزبایی یادی 20 ساڵەی دامەزراندنی پارتی چاکسازی تورکمان دەکات

بە بۆنەی بیستەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی چاکسازی تورکمان، ئەمڕۆ پێنجشەممە، 2025/4/24، کامەران سەڵاح باجگر، جێگری سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر بە یاوەری کامەران محەممەد ساڵح، ئەندامی ئەنجومەنی کارگێڕی ژوور و هێمن فاروق نانەکەلی، بەڕێوبەری گشتی ژوور، سەردانی بارەگای پارتی چاکسازی تورکمانیان لە شاری هەولێر کرد، لە لایەن عەبدولقادر بازرگان، سەرۆکی پارتی ناوبرا و ئەندامانی ئەو پارتە پێشوازیان لێکرا.
شاندی ژوور، پیرۆزباییان لێکردن، هیوای سەرکەوتنی زیاتریان بۆ خواستن.

بابەتێکی پەیوەندیدار