تۆ لێرەیت: ErbilChamberئابووریهه‌واڵی ئابووریگازپڕۆم سێیەم كێڵگەی لە هەرێم وەرگرت

گازپڕۆم سێیەم كێڵگەی لە هەرێم وەرگرت

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵی ئابووری چوار شەممە, 27 شوبات 2013 08:30
گازپڕۆم سێیەم كێڵگەی لە هەرێم وەرگرت
 
سایتی هه ولێر

بڕیارە لە داهاتوویەكی نزیكدا كۆمپانیای "گازپرۆم نەفت"ـی ڕووسی دەست بە دەرهێنانی نەوت لە سێیەم كێڵگەی لە هەرێمی كورستاندا بكات.

ئەو كێڵگەیەی كە بڕیارە گازپرۆم كاری لێ بكات، ناوەكەی ئاشكرا نەكراوە.
"گازپرۆم نەفت" ڕێژەی 80%ـی ئەو كێڵگەیەی كڕیوە كە ناوەكەی ئاشكرا نەكراوە و بەشەكەی دیكەیش حكوومەتی هەرێم خاوەنییەتی.

جێگری سەرۆكی جێبەجێكاری كۆمپانیاكەیش ڤادیم یاكۆڤلیڤ لەگەڵ پشتڕاستكردنەوەی هەواڵەكە، ڕایگەیاندووە كە وەرگرتنی ئەو كێڵگە نەوتییە نابێتە هۆی دروستبوونی هیچ كێشەیەك لەگەڵ حكوومەتی بەغدا.

ڤادیم یاكۆڤلیڤ لە ڕێگەی فاكسێكەوە ئەوە دووپات دەكاتەوە كە كۆمپانیاكەیان بەردەوام دەبێت لە كاركردن لەگەڵ هەرێمی كوردستان و بە دووریشی دەزانێت ئەم بۆندانەی لەگەڵ هەرێم مۆریان كردوون، زیان بە پێوەندییەكانی ئەوان و بەغدا بگەیەنێت.

بەغدا چەند جارێك كۆمپانیای گازپرۆمی ئاگادار كردووەتەوە كە پاشگەز ببێتەوە لەو بۆندانەی لەگەڵ وەزارەتی سامانە سرووشتییەكانی هەرێم مۆری كردوون و لە بەرانبەردا پەرە بە كێڵگەی نەوتیی بەدرە لە خوارووی عێراق بدات، بە پێچەوانەی ئەمەیش ئێستا كۆمپانیا ڕووسییەكە بە هاوبەشیی كۆمپانیای دیكە لە دوو كێڵگەی دیكە لە هەرێم كار دەكات. ئەمە سێیەم كێڵگەیە كە گازپرۆم كاری تێدا دەكات.


كۆمپانیای گازپرۆم
گازپرۆم پێنجەم گەورەترین كۆمپانیای ڕووسیایە و بارەگای سەرەكی لە شاری سان پێتسبۆرگی ڕووسیایە. لە ئەگۆستی ساڵی ڕابردوو دوو بۆندی لەگەڵ وەزارەتی سامانە سرووشتییەكان مۆر كردووە، یەكێكیان لە ناوچەی گەرمیانە بە هاوبەشی لەگەڵ كۆمپانیای ویستێرن زاگرۆس، ئەوی دیكەیش لە ناوچەی شەكال. كۆمپانیاكە كە لە هەر دوو بواری دەرهێنانی نەوت و گاز كار دەكات، خاوەنی كێڵگەیەكی نەوتیشە لە خوارووی عێراق بە ناوی بەدرە.

گازپرۆم و چەند كۆمپانیایەكی دیكەی جیهانی وەك ئێكسۆن و شیڤرۆن بە هۆی بوونی بۆند لەگەڵ هەرێم، كێشەیان لەگەڵ حكوومەتی بەغدا هەیە. حكوومەتی عێراقیش ئامادە نییە پارەی ئەو كۆمپانیایانە بدات كە لە هەرێم كار دەكەن.

 
ئه‌م بابه‌ته‌ 2159 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌ دواین نوێكردنه‌وه‌ چوار شەممە, 27 شوبات 2013 08:39

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سعر الصرف

به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به‌ دولاری ئه‌مری...

«
»
« November 2016 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
  1 2 3 4 5 6
7 8 9 10 11 12 13
14 15 16 17 18 19 20
21 22 23 24 25 26 27
28 29 30        

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑