به مه‌به‌ستى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌و گرفتى بازرگانانى سنوورى پارێزگاى هه‌ولێر و به‌هێزكردنى جموجۆڵى بازرگانى له ده‌روازه‌ى حاجى ئۆمه‌ران و چاره‌سه‌ركردنى گرفته‌كانى ئه‌و سنووره، له ژوورى بازرگانى و پيشه‌سازى هه‌ولێر كۆبوونه‌وه‌يه‌ك سازكرا.
رۆژى 11/11/2021 به ئاماده‌بوونى ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر، د. دارا جه‌ليل خه‌يات سه‌رۆكى ژوور، نەبەز عەبدولحەمید قائیمقامى ناوەند، بەڕێوەبەرى گشتیى کشتوکاڵ، بەڕێوەبەرى گشتیى بازرگانى و بەڕێوەبەرى گەشەپێدانى پیشەسازى و جێگرى بەرێوەبەرى گشتیى گومرگ و بەرێوەبەرى کۆمەڵگەى سنوورى حاجى ئۆمەران و بەڕیوەبەرى خۆراك و دانەوێڵە، جێگرانى سه‌رۆكى ژوور و ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى كارگێڕى ژوورى بازرگانى و پیشه‌سازى هەولێر و نوێنەرانى ژوورى بازرگانى شارەکانى تر‌ى هەرێم و موسڵ و ژماره‌يه‌ك له خاوه‌ن كۆمپانيا و بازرگانان كۆبوونه‌وه.
له‌م كۆبوونه‌وه‌يه تیشك خرايه سه‌ر ڕەوشی ئابووری و چۆنیەتى بەهێزکردنى جوڵە و ڕه‌وشی بازرگانی لە دەروازەی سنووری نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران و دۆخی بازاڕ و پێداویستییەکانی هاوڵاتییان و چۆنیەتی دۆزینەوەی رێگاچارەى گونجاو بۆ كێشە ئابووری و بازرگانییەکان.
د. دارا جه‌ليل خه‌يات سه‌رۆكى ژوور وتى: " ئێمه وه‌كو نوێنه‌رى كه‌رته‌كانى تايبه‌ت ئاماده‌ين گوێ له كێشه و داخوازييهكانتان بگرين، بيگه‌يه‌نن به لايه‌نى په‌يوه‌نديدار به مه‌به‌ستى چاره‌سه‌ركردنيان، وه ئاماده‌ين بۆ هه‌موو هاوكارى و ههماههنگيهگ".
ئومێد خۆشناو لەوبارەیەوه ڕایگه‌یاند: "له ماوه‌ى رابردووش كۆبوونه‌وه‌مان ئه‌نجام داوه سه‌رجه‌م داخوازييه‌كانى ئێوه‌مان گه‌ياندووه بە ئەنجومەنى وەزیران و ڕێزدار مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان، ئەمڕۆش هاتووین بۆ ئەوەى هەموو ئەو کێشە و گرفت و بەربەست و کۆسپانەى هەن چارەسەربکەین و بەهەموو لایەک ڕەوشی ئابوورى و پیشەسازى و بازرگانى و وەبەرهێنان لەشارەکەمان ببوژێنینەوە و بەهێزى بکەین، ئامانجی ئێمە لە حکومەتى هەرێم و پارێزگاى هەولێر ئەوەیە پارێزگارى لە کار و کەسابەتى هاوڵاتییان و کارئاسانى و پشتیگریکردنى بازرگانان بکەین، لەوبارەیەشەوە وه‌كو پارێزگای هەولێر، هەموو هەولێکی خۆمان خشتۆتهگهڕ بۆ گەشەسەندن و پەرەپێدانی ئابووریی و بازرگانی و پیشەسازیی لەشارەکەمان و ئاماده‌ین هەموو ئاسانکارییەکی یاسای و کارگێڕى پێشکەش بە کۆمپانیاکان و بازرگانان بکەین تاوەکو ڕۆڵ و کاریگەریان هەبێت لە بەرەوپێشبردن و پێشخستن و په‌ره‌پێدانی بازرگانى و پیشەسازی و وەبەرهێنان لەهەولێرى پایتەخت".
پاشان له لايه‌ن ئاماده‌بووانه‌وه گرنگترين كێشه و گرفت و داخوازييهكان خرانه به‌رچاو.
1$=1488
به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به دولاری ئه‌مری...