ئه‌م په‌ڕه‌ چاپ بكه‌

بانكی ئاشوور لقێك لە هەولێر دەكاتەوە

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ ئه‌رشیفی ماڵپه‌ڕی پێشوو یەک شەممە, 17 حوزەیران 2007 00:00
رۆژی شەممە 17 / 6 / 2007 بە ئامادەبوونی ادهم كریم بەرێوەبەری بانكی ناوەندی هەرێم لە رێوورەسمێكدا كە ژمارەیەكی زۆر لە بەرپرس و ئەندامی ئەنجوومەنی كارگێری رێكخراو نوێنەرانی كەرتی تایبەت لقی هەولێری بانكی ئاشوور لە هەولێر كرایەوە . دارا جەلیل خەیات سەرۆكی ژوورەكەمان لە ووتەیەكدا پیرۆزبایی لە ئامادەبوان و سەرجەم گەلی كوردستان كرد و دەسخۆشی لە لە حكومەتی هەرێم كرد بۆ ئەو دەرفەتەی كە رەخساندویەتی بۆ كردنەوەی ئەم جۆرە بانكانە لە كوردستان كە هاندەرێكی باشن بۆ ئەنجامدانی پرۆژەی وەبەرهێنان و پێشكەشكردنی ئاسانكاری دارایی بۆ بازرگان و سەرمایەدار و وەبەرهێنەران، لەهەمان كاتیشدا ووتی زۆربوونی ژمارەی ئەم بانكانە هۆكارێكن بۆ منافەسەكردن لە پێشكەش كردنی خزمەتی باشتر بۆ ئەو كەسانەی كە پێویستیان بە خومەتی ئەو بانكانە دەبێت . شایانی باسە كەوا بانكی ئاشوور لە سالی 2005 دامەزراوە و یەكێكە لەو 11 بانكەی كە كۆمپانیای عێراق بۆ كەفالەی بانكی لێ پێك هاتووە.
ئه‌م بابه‌ته‌ 4209 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌