تۆ لێرەیت: ErbilChamberمەرجی بە ئەندامبوونناسنامه‌ی بازرگان ئه‌رشیفی ماڵپه‌ڕی پێشووئاژانسی پەرەپێدانی نێودەولەتی ئەمریكی ئابووری كوردستان هەلدەسەنگێنێ

ئاژانسی پەرەپێدانی نێودەولەتی ئەمریكی ئابووری كوردستان هەلدەسەنگێنێ

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ ئه‌رشیفی ماڵپه‌ڕی پێشوو دوو شەممە, 22 کانونی یەکەم 2008 00:00
رۆژی دووشەممە 22/12/2008 بە ئامادەبوونی ژمارەیەكی زۆر لە وەزیران و نوێنەری چەندین وەزارەت و دام ودەزگای حكومی و رێكخراوی پیشەیی پەیوەندیدار لە هوتێلی شیراتۆن لە رێوورەسمێكی شایستەدا ئاژانسی پەرەپێدانی نێودەولەتی ئەمریكی (USAID) دیراسەیەكی ئامادەكراوی لە توێی كتێبێكدا دەربارەی ئابووری كوردستان پێشكەش بە عوسمان شوانی وەزیری پلاندانان كرد كە لەسەر داوای وەزارەتەكەی ئاژانسەكە ئامادەی كردبوو، دیراسەكە تایبەت بوو بە هەلسەنگاندنێكی ئەو كەرتە ئابووریانەی كە گرنگن لە پێكهاتەی ئابووری كوردستان و دەكرێت سوودی زۆریان لێوەربگیرێت ئامادەكرایوو كە كەرتەكانی كشتوكال و بنیاتنان و تەكنەلۆژیای زانیاری و پەیوەندیكردن و پیشەسازی و گەشت و گوزار و بازرگانی و بانك و چەند كەرتێكی دیكەی گرتبۆوە، لەم هەلسەنگاندنەدا دەرئەنجام و بەربەست و راسپاردەكان بۆ هەر كەرتێك بەجیا لە لایەن جاك باسكال راوێژكاری ئاژانسی شرۆژەكراو دواتر لە لایەن وەزیر و نوێنەرانی دام و دەزگاكان كە ئامادەی ئەو مەراسیمە بوون قسە و باسی لەسەر كراو رەخنەو پێشنیار و بۆچوونەكان خرانەروو لە لایەن وەزیری پلاندانان و جاك باسكال وەلامی درایەوە. دارا جەلیل خەیات سەرۆكی ژوور كە لەگەل چەند ئەندامێكی دیكەی ئەنجوومەنی كارگێری ژوور لەو مەراسیمە ئامادەبوو دوای دەست حۆشی كردنی لە كارەكەیان ئەم دیراسەكردنەی بە كارێكی گرنگ لە قەلەم دا كە دەبێتە دووەمین دیراسە لەدوای ئەجیندای كار لە سالی رابردوو رێكخراوی سایپ (CIPE) ئامادەی كردبوو بە هەمان شێوە پێشكەش بە حكومەت كرا و داوای كرد كە وەزارەت و دام و دەزگا حكومیەكان سوود لەم دیراسەیە وەربگرن و هەول بدەن چارەسەری گرفت و بەربەستەكان بكەن بۆ ئەوەی كەرتی تایبەت بتوانێ بە شێوەیەكی باشتر رۆلی خۆی ببینێت و ئابووری كوردستان بچێتە قۆناغێكی باشتر.
ئه‌م بابه‌ته‌ 3572 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سعر الصرف

به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به‌ دولاری ئه‌مری...

«
»
« December 2013 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
            1
2 3 4 5 6 7 8
9 10 11 12 13 14 15
16 17 18 19 20 21 22
23 24 25 26 27 28 29
30 31          

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑