ئه‌م په‌ڕه‌ چاپ بكه‌

نوێنەرانى کۆمپانیا تورکیە بەشداربووەکان لە پێشانگاى شارەوانى و بیناسازی هەولێر زانیارى کۆدەکەنەوە

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ یەک شەممە, 18 تەمموز 2010 02:26
رۆژى سێ شەممە 13/7/2010 دارا جەلیل خەیات سەرۆکى ژوور و سۆران ئەبوبەکر جێگرى سەرۆکى ژوور
رۆژى سێ شەممە 13/7/2010 دارا جەلیل خەیات سەرۆکى ژوور و سۆران ئەبوبەکر جێگرى سەرۆکى ژوور و ژمارەیەک لە ئەندامانى ئەنجوومەن پێشوازیان لە ژمارەیەک لە نوێنەرانى کۆمپانیا بەشداربووەکانى سێیەمین پێشانگاى شارەوانى و بیناسازى و پیشەسازى بەرد و سیرامیک کە لە (12-15) مانگى تەموز لە هەولێر سازکراوە.
دواى ئەوەى لە لایەن سەرۆکى ژوور و جێگرى سەرۆکى ژوور بەخێرهاتنیان لێ کرا و دەرفەتى وەبەرهێنان و میکانیزمى کارکردنیان لە کوردستان بۆ شى کرایەوە و تیشک خرایە سەر یاساى وەبەرهێنان و پشتگیریەکانى حکومەتى هەرێمى کوردستان، دواتریش وەلامى پرسیارەکانیان درایەوە، کە پەیوەست بوون بەو زانیاریانەى کە پەیوەندیان بە بوارى کارکردنەوە هەیە لە هەرێمى کوردستان

turki-(1).jpg

ئه‌م بابه‌ته‌ 1117 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌