لە 7/5 بە بەشداری شاندی بازرگانانی هەرێم بە سەرۆكایەتی د. دارا جەلیل خەیات سەرۆكی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر دووەمین پێشانگای نێودەوڵەتی غازی عەنتاب بۆ دیكۆر و مۆبیلیلت و رایەخ و بەرهەمە دارستانیەكان لە سەنتەری پێشانگای رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە شاری غازی عەنتابی توركیا كرایەوە.
لە میانی رێورەسمی كردنەوەی پێشانگاكە سیمینارێك لەسەر رەوش و پەیوەندییە بازرگانیەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و غازی عەنتاب سازكرا، سەرۆكی ژووریش كورتەیەك لەسەر پەیوەندی بازرگانی نێوان هەرێم لەگەڵ شارەكانی توركیا بە گشتی و شاری غازی عەنتاب بەتایبەت بۆ ئامادەبووان باس كرد.
شایانی باسە لەم پێشانگایە 150 كۆمپانیا لە چەند ووڵاتێك بەشداربوون و ماوەی 3 رۆژیشی خایاند.