تۆ لێرەیت: ErbilChamberهه‌واڵکۆماری جۆرجیا پەیوەندی گەشت و گوزارى لەگەڵ هەرێمی کوردستان پێش ده خات

کۆماری جۆرجیا پەیوەندی گەشت و گوزارى لەگەڵ هەرێمی کوردستان پێش ده خات

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ دوو شەممە, 03 ئاب 2015 10:07

رۆژی 30/7/2015 د. دارا جەلیل خەیات سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر پێشوازی لە جۆرج چۆگۆڤادزە سەرۆکی بەڕێوەبردن لە بەڕێوبەرایەتی گەشت و گوزاری نیشتمانی جۆرجیا و شاندی یاوەری کرد.

دوای بەخێرهێنان سەرۆکی ژوور سوپاسی کرد بۆ ئەم سەردانە.

رایگەیاند کە هەرێمی کوردستان پەیوەندی باشی هەیە لەگەڵ جۆرجیا هیوای خواست ئەم سەردانەی ببێتە مايەی زیاتر پتەوکردنی پەیوەندیی بازرگانیەکان لە نێوان هەردوولا و بەستنی پەیوەندی لەگەڵ ژوورە بازرگانیەکانی جۆرجیا.

ووتیشی کۆماری جۆرجیا لە کەرتی گەشت و گوزاری پێشکەوتووە ساڵانە خەڵکێکی زۆر لە هەرێمی کوردستان بە مەبەستی گەشت روو لە ووڵاتی جۆرجیا دەکەن هیوادارم بتوانن ئەم ئەزموونەی خۆتان بۆ هەرێمی کوردستان بگوازنەوە.

لە لایەن خۆیەوە جۆرج جۆگۆڤادزە ووتی ئێمە وەکو ووڵاتی جۆرجیا لە کەرتی گەشت و گوزار زۆر پێشکەوتووینە ساڵانە 5.500.000 پێنج ملیۆن و پێنج سەد هەزار گەشتیار روو لە ووڵاتەکەمان دەکەن و لە پلانمان دایە ئەم رێژەیە بۆ ساڵی داهاتوو بەرز بکەینەوە بۆ 6.000.000 شەش ملیۆن.

ووتیشی ئێمە بۆ ئەم مەبەستە نرخی ڤیزا و ماوەی مانەوە و پێدانی ڤیزامان ئاسانکردووە و ، لە بەرنامەمان دایە گەشتی فرۆکەی جۆرجیا بۆ هەرێمی کوردستان زیاتر بکەین لە دوو گەشت لە یەک هەفتە و هەموو شارەکانیش بگرێتەوە.

ئەوەشی خستە روو کە ئەمە جاری یەکەمە سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات و سەرسامە بە جوانی سروشتەکەی ئامادەیی نیشاندا بۆ ئەوەی پەرە بە کەرتی گەشت و گوزاری هەرێم بدەن.

بۆ ئەم مەبەستە کۆمەڵەی دۆستایەتی جۆرجی - کوردستانیمان لە شاری هەولێر کردەوە وە لە هەوڵیشداین بۆ ئەوەی نوسینگەیکی بازرگانی لە هەرێمی کوردستان بکەینەوە.

لە کۆتایی دیدارەکەشدا سەرۆکی ژوور وەکو رێزلێنانێک بۆ ئەم سەردانەی میدالیای یۆبیلی زێڕینی ساڵیادی دامەزراندنی ژووری پێشکەش بە جەنابیان کرد.

ئه‌م بابه‌ته‌ 1673 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سعر الصرف

به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به‌ دولاری ئه‌مری...

«
»
« April 2021 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
      1 2 3 4
5 6 7 8 9 10 11
12 13 14 15 16 17 18
19 20 21 22 23 24 25
26 27 28 29 30    

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑