ئه‌م په‌ڕه‌ چاپ بكه‌

كۆمەڵەی دۆستایەتی كوردستانی – میسری بەرنامەی كاری خۆی دادەرێژێت

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ سێ شەممە, 04 ئاب 2015 07:30
لە چوارچێوەی هەماهەنگی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر پشتگیری لەو دەزگا و رێكخراوانەی ئامانجیان بەرەو پێشبردنی پەیوەندیە لەگەڵ جیهانی دەرەوە ،رۆژی 3/8/2015 ، كۆمەڵەی دۆستایەتی كوردستانی – میسری بە ئامادەبوونی د. دارا جەلیل خەیات سەرۆكی ژوور و د. شاری خالد مەعروف سەرۆكی كۆمەڵە و دەستەی دامەزرێنەرانی ئەو كۆمەڵەیە بەمەبەستی دانانی بەرنامەی وەرگرتنی ئەندامان و ئامادەكاری بۆ بەستنی یەكەمین كۆنگرە لە بارەگای ژوور كۆبوونەوەیەكیان ئەنجامدا .
لە كۆبوونەوەكەدا بریاردرا لە (5/8)ەوە دەست بكرێت بە وەرگرتنی ئەندامان بۆ ماوەی سێ مانگ تا تەواو كردنی رێژەی پێویست بۆ بەستنی كۆنگرە بۆ هەلبژاردنی سەرۆك و ئەندامانی دەستەی كارگێری كۆمەلە ، بۆیە بنەما و بەرنامەی كاری كۆمەلە بۆ ئەو ماوەیە دارێژرا و بریاریشدرا دوای تەواو بوونی ئەو ماوەیە كۆبوونەوەیەكی تر ساز بكرێت بۆ وەستان لە سەر ئەنجامی كارەكان و دیاری كردنی كات و شو و و ژمارەیەك لە رۆشنبیران هەلی ئەنجامدانی كۆبوونەوەی دەستەی دامەزرێنەرانی ئەم كۆمەڵەیە لە بارەگای ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر رەخساند.
ئەم كۆمەڵەیە لە 18/11/2013 دامەزراوە و بارەگای سەرەكیان لە هەولێری پایتەختە بە مەبەستی بەهێزكردنی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوولا لە بوارەكانی بازرگانی و رۆشنبیری و هونەری و وەرزشی و كۆمەڵایەتی و زانستی .  بەڵام بەهۆی بارودۆخی ئەم دواییەی هەرێم نەتوانراوە وەكو پێویست پەرە بەم كۆمەلەیە بدرێت.
 
 
ئه‌م بابه‌ته‌ 1553 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌