تۆ لێرەیت: ErbilChamberهه‌واڵسەرۆکی رێکخراوی پرۆگرامی بازرگانی عێراقی لە ئێران سەردانی ژوور دەکات

سەرۆکی رێکخراوی پرۆگرامی بازرگانی عێراقی لە ئێران سەردانی ژوور دەکات

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ یەک شەممە, 09 ئاب 2015 07:38
بە مەبەستی زیاتر کردن و بەرەو پێشبردنی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و پتەوکردنی پەیوەندی لەگەڵ ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر رۆژی ٢٠١٥/٨/٩ شاندێکی رێکخراوی پرۆگرامی بازرگانی عێراقی لە ئێران بە سەرۆکایەتی عەلی شاهێد بەهرۆز سەرۆکی ئەم رێکخراوە سەردانی ژووریان کرد و لە لایەن ماجد جەلال ئەندامی ئەنجومەنی کارگێڕی ژوور پێشوازییان لێکرا.
لە دیدارێکدا عەلی شاهێد ووتی: ئەم رێکخراوە لە ئێستادا تایبەتە بە بەهێزکردنی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە نێوان تەبریز و عێراق لە بوارەکانی کشتوکاڵ و پیشەسازی و گەشت و گوزار و لە ئایندەدا گشت شارەکانی ئێران دەگرێتەوە.
ئەوەشی خستە روو: ساڵانە ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە نێوان شاری تەبریز و عێراق نزیکەی ٦ ملیۆن دۆلارە کە پشکی شێر بەر کەرتی پیشەسازی کەوتووە، راشیگەیاند: بەنیازن لقی رێکخراوەکەیان لە گشت شارەکانی ئێران و لە شارەکانی هەولێر و بەغدا و بەسرە لە عێراق لە ئایندەیەکی نزیکدا بکەنەوە و ئەم رێژەیە بەرز بکەنەوە.
سەرۆکی ئەم رێکخراوە ووتیشی: ئێمە دەتوانین یارمەتی هەر بازرگانێک یان خاوەن کۆمپانیایەک بدەین لە هەموو روویەکەوە کە بیەوێت ببێتە وەکیلی کۆمپانیایەکی ئێرانی یان کاری بازرگانی بکات لە نێوان هەردوو ووڵات.
لە لایەن خۆیەوە ماجد جەلال خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بۆ ئەم سەردانە و دەست خۆشی لێکردن بۆ ئەم هەنگاوە و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن، ئامادەیی ژووری بازرگانیشی دەربڕی بۆ هەموو هاوکارییەک.
 

 

ئه‌م بابه‌ته‌ 1527 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سعر الصرف

به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به‌ دولاری ئه‌مری...

«
»
« April 2024 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
1 2 3 4 5 6 7
8 9 10 11 12 13 14
15 16 17 18 19 20 21
22 23 24 25 26 27 28
29 30          

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑