تۆ لێرەیت: ErbilChamberهه‌واڵمانگی داهاتوو پێشانگایەكی تایبەت بە بەرهەمی میسری لە هەولێر دەكرێتەوە

مانگی داهاتوو پێشانگایەكی تایبەت بە بەرهەمی میسری لە هەولێر دەكرێتەوە

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ پێنج شەممە, 13 ئاب 2015 08:22
رۆژی 12/8/2015 د. دارا جەلیل خەیات سەرۆكی ژووری بازرگانی پیشەسازی هەولێر پێشوازی لە خاتوو سه ناء محەممەد بەرپرسی بەشی ئابووری لە كونسوڵخانەی میسر لە شاری هەولێر و شاندی یاوەری كرد.
لە دیدارێكدا جەخت لەسەر پتەوكردنی پەیوەندییە بازرگانیەكانی نێوان هەردوولا كرایەوە.
شاندی میوان رایاگەیاند: ئێستا ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە نێوان هەرێمی كوردستان و ووڵاتی میسر لە 24 ملیۆن دۆلار بۆ 30 ملیۆن دۆلار بەرزبۆتەوە لە هەوڵیش داین ئەم رێژەیە زیاتر بەرز بكەنەوە.
بۆ ئەم مەبەستەش لە مانگی داهاتوو لە 3 – 12/9/2015 پێشانگایەكی تایبەت بە بەرهەم و پیشەسازی میسر لە سەر زەوی پێشانگای نێودەوڵەتی هەولێر لە شاری هەولێر بە بەشداری 55 كۆمپانیای میسری سازدەكرێت.
شاندی میوانیش داوەتنامەیەكیان پێشكەش بە سەرۆكی ژوور كرد بۆ ئەوەی وەكو چاودێر بەشدار بێت لەم پێشانگایە.
لە لایەن خۆشیەوە سەرۆكی ژوور سوپاسی هەوڵ و كۆششی كونسوڵخانەی میسری كرد كە رۆلێكی كارای گێڕاوە لە پێشخستنی پەیوەندییە بازرگانیەكانی نێوان هەردوولا و پیرۆزبایی خۆیی و ژووری ئاڕاستەی گەلی میسری كرد بە بۆنەی كردنەوەی كەناڵێكی نوێ ی نۆكەندی سوێس هیوای خواست بە كردنەوەی ئەم كەناڵە ئابووری میسر پێشكەوتنی زیاتر بەخۆیەوە ببینێت.
 
ئه‌م بابه‌ته‌ 1553 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌ دواین نوێكردنه‌وه‌ یەک شەممە, 23 ئاب 2015 08:52

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سعر الصرف

به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به‌ دولاری ئه‌مری...

«
»
« April 2019 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
1 2 3 4 5 6 7
8 9 10 11 12 13 14
15 16 17 18 19 20 21
22 23 24 25 26 27 28
29 30          

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑