ئه‌م په‌ڕه‌ چاپ بكه‌

بازرگانانی ئێران بەرهەمە ئاژەڵیەكان هەناردەی هەرێمی كوردستان دەكەن

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ پێنج شەممە, 20 ئاب 2015 08:49
رۆژی 19/8/2015 شاندێكی بازرگانانی كۆماری ئیسلامی ئێران  بە سەرۆكایەتی بازرگان د. وەحید تەنهایی سەردانی ژووریان كرد و لە لایەن سۆران ئەبوبەكر جێگری دووەمی سەرۆكی ژوور پێشوازییان لێكرا.
لە دیدارێكدا شاندی میوان سوپاسی ژووری بازرگانی هەولێریان كرد كە هاوكاریان بوونە لە قۆناغی یەكەمی هەناردەی بەرهەمە ئاژەڵیەكان كە بە هەناردەكردنی هێلكە دەستیان پێكرد بۆ بازاڕەكانی هەرێم، بەهۆی هەرزانی نرخی و باشی جۆرەكەی تێیدا سەركەوتوو بوون ئێستا بە نیازن هەناردەی گۆشتی ئاژەڵ بكەن بۆ بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان.
لە لایەن خۆشیەوە سۆران ئەبوبەكر هیوای سەركەوتنی بۆ خواستن ئامادەیی ژووری بازرگانی هەولێری دەربڕی بۆ هەموو جۆرە هاوكارییەك.
 
ئه‌م بابه‌ته‌ 1686 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌