تۆ لێرەیت: ErbilChamberهه‌واڵشاندێكی رێكخراوی IFC سەردانی ژوور دەكەن

شاندێكی رێكخراوی IFC سەردانی ژوور دەكەن

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ یەک شەممە, 13 کانونی یەکەم 2015 10:31
رۆژی 9/12/2015 د. دارا جەلیل خەیات سەرۆكی ژوور پێشوازی كرد لە شاندێكی دامەزراوەی پەرەپێدانی نێودەوڵەتی IFC  بە سەرۆكایەتی خاتوو فۆهرێتن یاكچی راوێژكاری بازرگانی و ئابووری گشتی لەم رێكخراوە.
لە دیدارێكدا رۆڵی بانكەكان لە پەرەپێدانی پرۆژەكان باسی لێوە كرا هەروەها گرنگترین ئەو سێكتەرانەی كە لە ئێستادا هەرێمی كوردستان پێویستی پێیەتی خرایە بەر باس.
سەرۆكی ژوور رایگەیاند: پێویستە ساڵانە بەشێك لە داهات لە لایەن حكومەتەوە هەڵبگیرێت لە دواییدا بدرێت بە بانكەكان و ئەوانیش بیدەن بە كەرتی تایبەت بۆ ئەوەی پرۆژەكان بەڕێوە ببەن، بەم شێوازە هەموو لایەك لێ ی سوود مەند دەبن.
د. دارا جەلیل خەیات ئەوەشی خستە روو: هەرێمی كوردستان بە هۆی هەبوونی زەوی بە پیت و ئاو پێویستی بە وەبەرهێنانە لە سێكتەری كشتوكاڵ وە دامەزراندنی كارگەی پیشەسازی خۆراك لە هەمان كات دا لە سێكتەری گەشت و گوزاریش پێویستمان بە بوژاندنەوەیە.
 
ئه‌م بابه‌ته‌ 1688 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سعر الصرف

به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به‌ دولاری ئه‌مری...

«
»
« December 2013 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
            1
2 3 4 5 6 7 8
9 10 11 12 13 14 15
16 17 18 19 20 21 22
23 24 25 26 27 28 29
30 31          

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑