رێككەوتی 4/4/2016 یەكەمین كۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئەمیندارانی پەیمانگای كوردستان بۆ راهێنان Kurdistan Institute of Directors (KIOD) كە پێكهاتەیەكی نوێ یە بۆ پێشكەش كردنی خزمەتگوزاری راوێژكاری بۆ كۆمپانیاكان و ئەندامانی ئەنجومەنی كارگێڕی كۆمپانیاكان وە بەرزكردنەوەی ئاستی كارگیرَی بۆ پیاوان و ژنانی خاوەن كار بە ئامانجی باشتركردنی ئاستی كۆمپانیاكان و بەهێزكردنی چالاكیەكانیان وە هەڵسوكەوت كردن لەگەڵ ئەو مەترسیانەی كە توشیان دەبێت، وە كارلێكردنیان لەسەر ئابووری و پەیوەندییەكانی ناوخۆیی و نێودەوڵەتیەكان لە چوارچێوەی كارەكانیان.
بۆ ئەم مەبەستە د. ئەمیرە سەعید عەجاج لێپرسراوی بەرنامەی پەرەپێدانی كۆمپانیاكان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باكووری ئەفریقیا لە رێكخراوی پەرەپێدانی نێودەوڵەتی سوپاسی ژووری بازرگانی هەولێری كرد لە هەمان كات دا سوپاسی سەرۆكی ژووری كرد كە رۆلێكی كاریگەری هەبووە لە خزمەتكردنی كۆمەڵگای كار لە هەولێر و هەرێمی كوردستان و دامەزراندنی ئەم پەیمانگایە، لە هەمان كات دا سوپاسی ژووری كرد كە بەشداربووە لە پێكهێنانی ئەم پەیمانگایەو دابینكردنی نوسینگەیەك لە باڵاخانەی ژوور بۆ ئەم پەیمانگایە.