تۆ لێرەیت: ErbilChamberهه‌واڵپتەوكردنی پەیوەندییە بازرگانیەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و بولگاریا

پتەوكردنی پەیوەندییە بازرگانیەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و بولگاریا

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ یەک شەممە, 17 نیسان 2016 07:14
بە ئامانجی پتەوكردنی پەیوەندییە بازرگانیەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و وڵاتی بولگاریا رۆژی 14/4/2016 دیمیتەر ئۆگرینۆڤ بەرپرسی بەشی بازرگانی لە باڵیۆزخانەی بولگاریا لە عێراق سەردانی ژووری كرد لە لایەن د. دارا جەلیل خەیات سەرۆكی ژوور و بەشێك لە ئەندامانی ئەنجومەنی كارگێڕی ژوور پێشوازییان لێكرا.
لە دیدارێكدا دیمیتەر ئۆگرینۆڤ باسی لە كەرتی ئابووری و بازرگانی وڵاتی بولگاریا كرد وتی: پەیوەندی بازرگانی لە نێوان بولگاریا و هەرێمی كوردستان لاوازە، پێویستە لە ماوەی داهاتوو بە هەوڵی هەردوولا بتوانین پەرە بەم پەیوەندییە بدەین.
بەرپرسی بەشی بازرگانی لە باڵیۆزخانەی بولگاریا لە عێراق ئەوەشی خستە روو ئەوان لە كەرتەكانی گەشتیاری، كشتوكاڵ و پیشەسازی خۆراك توانایەكی باشیان هەیە دەتوانن لەم رووە هاوكاری هەرێم بكەن.
لە هەمان كاتدا داوەتنامەیەكی پێشكەش بە ژووری بازرگانی كرد بۆ ئەوەی لە سەرەتای پایزی ئەم ساڵ سەردانی وڵاتی بولگاریا بكەن و لەگەڵ ژوورە بازرگانیەكیانی بولگاریا پەیوەندی ببەستن و لە هەمان كاتیشدا بەشداربن لە پێشانگایەكی نێودەوڵەتی لە بولگاریا.
لە لایەن خۆیەوە سەرۆكی ژوور دەست خۆشی ئەم هەنگاوەی لێكردن، داوای لێكرد كە ئەوان هاوزشێوەی زۆرێك لە وڵاتانی ئەوروپا بتوانن هانی كۆمپانیاو خاوەن كارەكانی بولگاریا بدەن بۆ ئەوەی لە كوردستان وەبەرهێنان بكەن و لقی كۆمپانیاكانی خۆیان بكەنەوە.
سەرۆكی ژوور ئەوەشی خستە روو كە ئەوان وەكو ژووری بازرگانی هەولێر هەموو كات ئامادەن بۆ هەموو جۆرە هاوكاری و پاڵپشتیەك بۆ هەر خاوەن كارێك كە خزمەت بە هەرێمی كوردستان بكات.
 
ئه‌م بابه‌ته‌ 1612 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سعر الصرف

به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به‌ دولاری ئه‌مری...

«
»
« November 2016 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
  1 2 3 4 5 6
7 8 9 10 11 12 13
14 15 16 17 18 19 20
21 22 23 24 25 26 27
28 29 30        

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑