ئه‌م په‌ڕه‌ چاپ بكه‌

شاندێکى هاوبەشى رێکخراوى USAID و وەزارەتى پلاندانان سەردانى ژوور دەکەن

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ یەک شەممە, 15 ئازار 2009 00:00
رۆژى یەک شەممە 15/3/2009 سەرۆک و ژمارەیەک لە ئەندامانى ئەنجوومەنى کارگێرى لە بارەگاى ژوور پێشوازیان کرد لە شاندێکى هاوبەشى رێکخراوى USAID ى ئەمریکى و وەزارەتى پلاندانان کە پێک هاتبوون لە لویس تایم نوێنەرى رێکخراوەکە و ئاپریل وێلز لە تیمى ئاوەدان کردنەوەى هەرێمەکان (RRT) و زاگرۆس فەتاح بەرپرسى پەیوەندیەکانى وەزارەتى پلاندانان و د. شێرکۆ لە هەمان وەزارەت. مەبەست لەسەردانەکەیان ئەوەبوو کە داوایان لە یەکێتى ژوورە بازرگانى و پیشەسازیەکانى هەرێمى کوردستان کرد کە سەرنج و پێشنیار و بیروراکانیان لە بابەتە پەیوەندیدارەکان بە بازرگانى و پیشەسازى دەربارەى ئەو هەلسەنگاندنە ئابووریەى کە رێکخراوى ناوبراو بە هەماهەنگى لەگەل RTI ئامادەى کردبوو دەربارەى ئابوورى کوردستان لەسەر داواى وەزارەتى پلاندانان لە سالى رابردوو دەرببرن بۆ دەولەمەند کردن و نەهێشتنى کەم و کوریەکانى هەلسەنگاندنەکە. لە لایەن خۆیەوە دارا جەلیل خەیات سەرۆکى یەکێتى ژوورە بازرگانى و پیشەسازیەکانى هەرێمى کوردستان و سەرۆکى ژوورى بازرگانى و پیشەسازى هەولێر وێراى ئەمەى کە هەلسەنگاندنە ئابوورەیەکەى بەرز نرخاند، بە پێویستى زانى کە لایەنە پەیوەندیدارەکان بەشداربن لە نەهێشتنى کەم و کوریەکانى هەلسەنگاندنەکە، بۆیە ئامادەیی ژووریشى نیشاندا بۆ پێداچوونەوە بەم بەشانەى کە پەیوەندیان بە بازرگانى و پیشەسازیەوە هەیە.
ئه‌م بابه‌ته‌ 1224 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌