ئه‌م په‌ڕه‌ چاپ بكه‌

ژوور بە فەرمى بانگهێشتى کۆنفرانسێک دەکرێت لە ئێران

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ دوو شەممە, 30 ئازار 2009 00:00
رۆژى یەک شەممە 29/3/2009 سەرۆک و ژمارەیەک لە ئەندامانى ئەنجوومەنى کارگێرى ژوورى بازرگانى و پیشەسازى هەولێر پێشوازیان کرد لە (امیر حامدوران) بەرێوەبەرى گشتى کۆمپانیاى (رفیع ارکان پارس) و (على رەزا نگهبان) سەرۆکى دەستەى کۆمپانیا. لە دیدارێک وێراى ئەوەى هەردوولا جەختیان لەسەر بەهێزکردنى پەیوەندیە ئابوورى و بازرگانیەکانى نێوان کۆمارى ئیسلامى ئێران و کوردستان کردەوە، شاندى میوان بە فەرمى بانگهێشتى ژوورى بازرگانى و پیشەسازى هەولێرى کرد بۆ بەشداریکردن لە کۆنفرانسی نێودەولەتى دەربارەى دەرفەتەکانى وەبەرهێنان لە ئازەربایجانى رۆژهەلات کە لە 29-30/4/2009 سازدەکرێت.
ئه‌م بابه‌ته‌ 1479 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌