تۆ لێرەیت: ErbilChamberهه‌واڵئاڵوگۆڕە بازرگانیەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و كەنەدا بەردەوام دەبێت

ئاڵوگۆڕە بازرگانیەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و كەنەدا بەردەوام دەبێت

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ چوار شەممە, 08 حوزەیران 2016 08:42
باڵیۆزی كەنەدا لە عێراق رایدەگەیەنێت كە وڵاتەكەی لە پتەوكردنی پەیوەندییە بازرگانیەكانی لەگەڵ هەرێمی كوردستان بەردەوام دەبێت و دەشڵێت كۆمپانیا و وەبەرهێنەرانی كەنەدی هان دەدەن كە لە هەرێمی كوردستان كار و وەبەرهێنان بكەن.
رۆژی 7/6/2016 د. دارا جەلیل خەیات سەرۆكی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر پێشوازی كرد لە برونۆ ساكۆمانی باڵیۆزی كەنەدا لە عێراق و شاندێكی یاوەری، لەو دیدارەدا كە بەشێك لە ئەندامانی ئەنجومەنی كارگێڕی ژوور ئامادەی بوون باسی دوایین پێشهاتە ئابووری یەكانی  ناوچەكە كرا.
برۆنۆ ساكۆمانی وتی تا ئێستا بەرنامەی شاندە بازرگانیەكان سەركەوتوو بووە لە نێوان هەرێمی كوردستان و كەنەدا، ئاماژەی دا بەوەی كە وەك باڵیۆزی كەنەدا لە عێراق كارەكانی كۆتایی هاتووە ئەمە سەردانی ماڵئاوایی دەبێت بۆ ژووری بازرگانی.
وتیشی وڵاتەكەی لە پاڵپشتی هەرێمی كوردستان بەردەوام دەبێت.
لای خۆشیەوە د. دارا جەلیل خەیات سوپاسی كەنەدای كرد كە بەردەوام پاڵپشتی هەرێمی كوردستان بووە، هاوكات جەختی لە پەرەپێدانی پەیوەندییە بازرگانیەكانی نێوان هەردوولا كردەوە.
لە بەشێكی دیكەی قسەكانیدا سەرۆكی ژوور هیوای خواست كە حكومەت و كۆمپانیاكانی كەنەدا رۆڵی خۆیان بگێڕن لە ئاوەدانكردنەوەی هەرێمی كوردستان و سوود لە دەرفەتی كار و سەقامگیری هەرێم وەربگرن بە تایبەت لە سێكتەرەكانی كشتوكاڵ و پیشەسازی خۆراك و وزەی نوێ و ئاودێری كە دەبێتە هۆی هەلی كار بۆگەنجانی هەرێم بڕەخسێنێت.
 
ئه‌م بابه‌ته‌ 1604 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌ دواین نوێكردنه‌وه‌ پێنج شەممە, 09 حوزەیران 2016 09:24

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سعر الصرف

به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به‌ دولاری ئه‌مری...

«
»
« April 2024 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
1 2 3 4 5 6 7
8 9 10 11 12 13 14
15 16 17 18 19 20 21
22 23 24 25 26 27 28
29 30          

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑