ئه‌م په‌ڕه‌ چاپ بكه‌

شاندێكی بازرگانی هەرێم سەردانی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا دەكەن

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ یەک شەممە, 26 حوزەیران 2016 10:19
بە مەبەستی بەشداربوون لە پرۆگرامێكی تایبەت بە بوژانەوەی ئابووری و پەرەپێدانی كەرتی بازرگانی لە عێراق و لەسەر داواكاری وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا، رۆژی 21/6/2016 شاندێكی بازرگانی هەرێم كە پێكهاتوون لە سەرۆكی ژوورەكانی (هەولێر، سلێمانی، دهۆك و كەركووك) لەگەڵ بەشێك لە ئەندامانی ژوور سەردانی ئەمریكایان كرد.
ئەم پرۆگرامە ماوەی 10 رۆژ دەخایەنێت لە سێ ویلایەت بەڕێوە دەچێت و تێیدا شاندی كوردستان چەندین دانیشتن و كۆبوونەوەی گرنگ لەگەڵ خاوەن كاران و بازرگانان و خاوەن كۆمپانیای بیانی ئەنجام دەدەن  بۆ پەرەپێدانی سێكتەرەكانی پیشەسازی نەوت و بەڕێوەبردنی كارگێڕی نەوت و غاز و پەرەپێدان و هەمەجۆركردنی ئابووری و چەندین تەوەری تری گرنگ كە سوودی گەورەیان بۆ هەرێمی كوردستان دەبێت.
لە هەمان كاتیشدا وا بڕیارە چاویان بكەوێت بە جۆزێف بێنكنتۆ (كونسوڵی گشتی پێشووی ئەمریكا لە هەولێر) و ئێستا بەرپرسی كاروباری عێراقە لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا، دەربارەی دانیشتنەكان و بەڕێوەچوونی پرۆگرامەكە زانیاری زیاتر بڵاودەكەینەوە.
 
ئه‌م بابه‌ته‌ 1526 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌