ئه‌م په‌ڕه‌ چاپ بكه‌

شاندی بازرگانی هەرێم و زاڵمای خەلیلزاد کۆبوونەوە

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ یەک شەممە, 26 حوزەیران 2016 10:24

رۆژی 22/6/2016 لە شاری واشنتۆن پایتەختی ئەمریکا شاندی بازرگانی هەرێم بە سەرۆکایەتی د. دارا جەلیل خەیات سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر لەگەڵ زاڵمای خەلیلزاد باڵیۆزی پێشووی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە عێراق کۆبوونەوە.

لە دیدارێکدا کە سەرۆکی هەریەک لە ژوورەکانی (سلێمانی، دهۆک و کەرکوک) و بەشێک لە ئەندامانی ئەنجومەنی کارگێڕی ژووری بازرگانی هەولێر ئامادەی بوون باسی رەوشی ئابووری عێراق بەگشتی و هەرێمی کوردستان بە تایبەتی کرا.

زاڵمای خەلیلزاد وتی: هەرێمی کوردستان بە قەیرانی گەورەتر تێپەڕیوە و دەربازی بووە بۆیە من بە گەشبینیەوە لە ئایندەی هەرێمی کوردستان دەڕوانم، هەروەها ستایشی رۆڵی پێشمەرگەی کرد لە سەرکەوتنەکانی بەسەر تیرۆرستان.

وە لەهەمان کات دا پشتگیری خۆی بۆ هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە.

ئه‌م بابه‌ته‌ 1550 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌ دواین نوێكردنه‌وه‌ یەک شەممە, 26 حوزەیران 2016 10:34