تۆ لێرەیت: ErbilChamberهه‌واڵكۆمپانیایەكی ئیتاڵی لە هەرێم وەبەرهێنان دەكات

كۆمپانیایەكی ئیتاڵی لە هەرێم وەبەرهێنان دەكات

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ پێنج شەممە, 20 تەمموز 2017 08:14
بە مەبەستی وەبەرهێنان كردن لە بوارەكانی (وزە, كشتوكاڵ) لە هەرێمی كوردستان، هەردوو كۆمپانیای لیۆناردۆ كۆڵۆمبۆی ئیتاڵی و باراوی كۆمپەنی كوردستانی رێككەوتنێكیان واژوو كرد.
رۆژی 13/7/2017 لە هۆڵی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر بە ئامادەبوونی سەرۆكی ژوور و نوێنەرانی هەردوو كۆمپانیا، رێككەوتنێكیان واژوو كرد.
لەم بارەیەوە باراو كاوە مەحمود خاوەنی كۆمپانیای باراو وتی: ئەم كۆمپانیا ئیتاڵیەی كە ئێمە رێككەوتنمان لەگەڵی كردووە یەكێكە لە كۆمپانیا مەزنەكانی وڵاتی ئیتاڵیا و بارەگای سەرەكیان لە شاری جەنەوایە، ئەم كۆمپانیایە وەكو گروپ كاردەكات یەكێكە لەو كۆمپانیایانەی كە تەل و كارەبای وڵاتی ئیتاڵیا دابین دەكات، لە خەمان كات دا لە ئێستادا خەریكی دوو پرۆژەی گەورەن كە یەكێكیان لە ولایەتی كالیفۆڕنیایە لە ئەمریكاوە لە رێگەی تایەی ئۆتۆمبێلەوە كارەبا دابین دەكەن.
باراو وتی: ئێمە ساڵێكە كارمان لەسەر ئەم بابەتە كردووە لەگەڵ كۆمپانیای ناوبراو، دوای ئەوەی خۆیان هاتوون سەردانی هەرێمی كوردستانیان كردوو لە نزیكەوە ئاشنا بوون بە گونجاوی ئیش كردن تیایدا بۆیە هاتنە ئەو باوەڕە كە رێككەوتنمان لەگەڵ ئەنجام بدەن.
دەرەبارەی جۆری كاركردن و رێككەوتنەكە باراو رایگەیاند: رێككەوتنەكە لە هەردوو سێكتەری كشتوكاڵی و وزەیە كە چەندین بوار لە وانەی وەرگرتنی كارەبا لە وزەی خۆر و پاشماوەی خۆراكی لە خۆ دەگرێت سەرەتا لە شاری هەولێر دەست پێدەكەین و بنكەی سەرەكیمان هەر لەم شارە دەبێت دواتر فراوان دەبێت بۆ شارەكانی تری كوردستان، گرێبەستەكەش بە شێوەی هاوبەشە نیو بە نیو.
سەبارەت بە هۆكاری رازیبوون بە كاركردن لە هەرێمی كوردستان خاوەنی كۆمپانیای باراو وتی: بە هۆی نزیكی سیاسەت لە نێوان هەردوو وڵاتی ئیتاڵیاو هەرێمی كوردستان لە لایەك و ئەنجامدانی ریفراندۆم بۆ بوون بە دەوڵەت دوو هكاری سەرەكی بوون بۆ هاتنی ئەم شاندە.
 
ئه‌م بابه‌ته‌ 1426 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سعر الصرف

به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به‌ دولاری ئه‌مری...

«
»
« February 2021 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
1 2 3 4 5 6 7
8 9 10 11 12 13 14
15 16 17 18 19 20 21
22 23 24 25 26 27 28

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑