ئه‌م په‌ڕه‌ چاپ بكه‌

ئەنجومەنی كارگێڕی ژوور كۆبوونەوەی ئاسایی مانگی 11/ی ئەنجامدا

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ چوار شەممە, 15 تشرینی دووەم 2017 10:04
رۆژی 15/11/2017 بە ئامادەبوونی تەواوی ئەندامانی ئەنجومەنی كارگێڕی ژوور، كۆبوونەوەی ژمارە 145ی مانگانەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا.
لەم كۆبوونەوەیە تاوتوێ ی چەند پرسێكی پەیوەست بە كێشەكانی بازرگانان كرا كە بە هۆی ئەم دۆخە نالەبارە داراییە روویداوە.
لە هەمان كاتدا بڕیاردرا بە پێكهێنانی شاندی بازرگانی بۆ سەردانی كردنی ژوورە بازرگانیەكانی وڵاتانی دەرەوە بە تایبەت هەردوو وڵاتی كۆماری ئیسلامی ئێران و توركیا بە مەبەستی بەهێزكردنی زیاتری پەیوەندییە بازرگانیەكان و ئاڵوگۆڕی شاندە بازرگانیەكان.
 
ئه‌م بابه‌ته‌ 1114 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌ دواین نوێكردنه‌وه‌ چوار شەممە, 15 تشرینی دووەم 2017 10:29