ئه‌م په‌ڕه‌ چاپ بكه‌

هەماهەنگی بۆ دۆزینەوەی كار

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ سێ شەممە, 28 تشرینی دووەم 2017 08:15
 
رۆژی 23/11/2017 د. دارا جەلیل خەیات سەرۆكی ژوور پێشوازی لە شاندێكی رێكخراوی بەهانەوەچوونی جیهانی بە سەرۆكایەتی جەنان ئەلجابری راوێژكار لە رێكخراوی ناوبراو كرد.
لە دیدارێكدا عومەر خدر راوێژكار و بەڕێوبەری توێژینەوە و لێكۆڵینەوە لە ژوور ئامادەبوو باس لە چۆنیەتی هەماهەنگی لە نێوان ژوور و رێكخراوی ناوبراو كرا بۆ دۆزینەوەی هەلی كار بۆ پەنابەران، ئاوارەكان و كۆمەڵگەی میوان.
لە هەمان كات دا ئەم رێكخراوە رۆژی 27/11/2017 بۆ هەمان مەبەست كۆنفڕانسێك ساز دەكات.
لە لایەن خۆیەوە سەرۆكی ژوور ئامادەیی و پاڵپشتی ژووری دەربڕی بۆ هەموو جۆرە هاوكاری و هەماهەنگیەك.
 
ئه‌م بابه‌ته‌ 1405 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌