ئه‌م په‌ڕه‌ چاپ بكه‌

سەرۆكی ژوور بۆ رادیۆی نەوا دەدوێت

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ سێ شەممە, 28 تشرینی دووەم 2017 10:42
سەرۆكی ژوور بۆ رادیۆی نەوا دەدوێت
سەبارەت بە وەی كە حكومەتی عیراق ئاستەنگ بۆ ئەو بازرگانانەی هەرێم دروست دەكات كە بەرهەمە ناوخۆییەكانی هەرێم هەناردەی پارێزگاكانی ناوەڕاست و باشوری عیراق دەكەن.
دارا جەلیل خەیات سەرۆكی ژوورلە دیدارێكدا بۆ رادیۆی  نەوا وتی، لە بازگەكاندا فشارێكی زۆر دەخرێتە سەر شۆفیری ئەو بارهەڵگرانەی كە بەرهەمە ناوخۆییەكانی هەرێمی كوردستان دەگوازنەوە بۆ بەغدا و پارێزگاكانی دیكەی عیراق، هاوكات  باج و رسوماتی لەسەر كاڵا و شتومەكەكانیان سەپاندوە.
 دارا جەلیل خەیات وتیشی، داوامان لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێم كردووە بۆ چارەسەری ئەم كێشەیە گفتوگۆ لەگەڵ وەزارەتی بازرگانی عیراقدا بكەن.
 

 

 

ئه‌م بابه‌ته‌ 1409 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌