تۆ لێرەیت: ErbilChamberهه‌واڵشەشەم كۆڕبەندی ئابووری عەرەبی – یۆنانی لە ئەسینا ساز كرا

شەشەم كۆڕبەندی ئابووری عەرەبی – یۆنانی لە ئەسینا ساز كرا

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ سێ شەممە, 05 کانونی یەکەم 2017 09:02
رۆژی 29/11/2017 شاندێكی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر بە سەرۆكایەتی سۆران ئەبوبەكر عەزیز جێگری سەرۆكی ژوور و ئەندامێتی هەریەك لە ئیبراهیم محەممەد كانەبی جێگری سەرۆك و سالار جەلال قادر و سەركەوت جەمال بەزاز ئەندامانی ئەنجومەنی كارگێڕی و محەممەد مستەفا ئەمین بەڕێوبەری گشتی و رێبوار زرار لە بەشی پەیوەندییەكانی ژوور سەردانی وڵاتی یۆنانیان كرد لە شاری ئەسینا لە شەشەمین كۆڕبەندی ئابووری عەرەبی – یۆنانی بەشداربوون .
 
ئەم كۆڕبەندە رۆژانی 29-30/11/2017 بەردەوامبوو لە لایەن ژووری بازرگانی عەرەبی – یۆنانی بۆ بازرگانی و پەرەپێدان رێكخرابوو.
 
ژمارەیەكی بەرچاو لە وەزیر و بەرپرسانی حكومی، نوێنەرانی وڵاتانی عەرەبی سەرۆكی یەكێتییە ژوور بازرگانیەكانی عەرەبی، نوێنەرانی ژوورە بازرگانیەكان، پیاوانی خاوەن كار، بازرگانان و زیاتر لە 140 كۆمپانیای یۆنانی و ژمارەیەكی زۆر لە كۆمپانیا عەرەبیەكان ئامادەبوون.
 
ئەم كۆڕبەندە دابەش كرابوو بۆ چەند پەنەڵێك، دەربارەی:
 
-          هەلی وەبەرهێنان لە یۆنان و وڵاتانی عەرەبی
 
-    هەلی پێشخستن و فراوان كردنی هاوبەشی كۆمپانیاكانی نێوان وڵاتی یۆنان و وڵاتانی عەرەبی، بەشداری پێكردنی گەنجان لە كار.
 
-          وزە و بنیاتنان و پیشەسازی كەل و پەلی بیناسازی.
 
-          پیشەسازی و خزمەتگوزاری، رەخساندنی هەلی وەبەرهێنان و هاریكاری لە نێوان هەردوولا.
 
-          بەكارهێنانی تەكنەلۆژیای سەردەم بۆ هێنانەدی كاری بازرگانی نوێ.
 
 
 
 
 
ئەم پەنەلانە بە تێرو تەسەلی قسەیان لەسەر كرا، لە هەمان كاتدا گفتوگۆ كرا دەربارەی هەلی كار و بنیاتنانەوەی ئەو وڵاتە عەرەبیانەی كە بەهۆی جەنگەوە وێران بوونە، هەروەها دەربارەی بنیاتنان و رەخساندنی هەلی وەبەرهێنان كرا لە چەند وڵاتێكی عەرەبی.
 
هەر لە میانی ئەم كۆڕبەندە شاندی ژوور بە جیا لەگەڵ چەند كۆمپانیایەكی بەشداربووی ئەم كۆڕبەندە دانیشتن، هەلی كار و وەبەرهێنان و دۆخی لەباری هەرێمی كوردستانیان بۆ وەبەرهێنان رونكردەوە، گفتوگۆیان كرد دەربارەی سێكتەرەكانی كشتوكاڵ، گەشت و گوزار و پیشەسازی خۆراك، كە هەرێمی كوردستان لە ئێستادا پێویستی پێ یەتی لە هەموو روویەكەوە گونجاوە، ئامادەیی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێریان نیشاندا بۆ هەر كۆمپانیایەك كە بیەوێت كاری وەبەرهێنان بكات لە هەرێمی كوردستان.
ئه‌م بابه‌ته‌ 1402 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌ دواین نوێكردنه‌وه‌ دوو شەممە, 11 کانونی یەکەم 2017 10:06

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سعر الصرف

به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به‌ دولاری ئه‌مری...

«
»
« May 2014 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
      1 2 3 4
5 6 7 8 9 10 11
12 13 14 15 16 17 18
19 20 21 22 23 24 25
26 27 28 29 30 31  

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑