ئه‌م په‌ڕه‌ چاپ بكه‌

سەرۆكی یەكێتی بەشداری كرد لە دوومین كۆنفرانسی ئاوەدانكردنەوەی عیراق له فرةنسا كرد

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ یەک شەممە, 01 تەمموز 2018 10:26

دوومین كۆنفرانسی ئاوەدانكردنەوەی عێراق لە فرەنسا بە ناونیشانی (هاوبەشی عێراقی و فرنسی نوێ لە قۆناغی ئاوەدانكردنەوەی عیراق) لە رێککەوتی ٢٦/٧/٢٠١٨ لە پاریس ساز کرا، بەسەرپەرشتی یەكێتی گشتی ژوورەكانی بازرگانی عێراق و ژووری بازرگانی عەرەبی فرنسی.
كۆنفرانسەكە لە سێ پانێل پێكهاتبوون، پانێڵی یەکەم لەبارەی كەرتی وەبەرهێنانی لە عێراق بوو، پانێڵی دووم لەبارەی كەرتی وزە بوو، لەلایەن دكتۆر دارا جەلیل خەیات سەرۆكی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر بەڕێوە برا، تیایدا باسی چۆنێتی پێشخستی كەرتی وزەو دۆزینەوەی رێگەچارەی گونجاوبۆ کیشەکان كردوم ئاماژەی بە گرنگی رۆڵدان بە كەرتی تایبەت كرد، پانێڵی سێەم لەبارەی بونیاتنانی ژێرخانی كەرتی بانكی بوو. لەو کۆنفرانسەدا هەریەک لە سەركەوت بەزاز، ماجد جەلال و عەبدلكەریم مستەفا ئەندامانی ئەنجوومەنی کارگێڕی ژوور ئامادە بوون.

ئه‌م بابه‌ته‌ 946 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌ دواین نوێكردنه‌وه‌ سێ شەممە, 14 ئاب 2018 08:12