رمی بەژداری کردن بۆ کۆمپانیا بازرگانیاکان - إستمارة تقديم للدورات التدريبية العملية للشركات
لە ژێر ڕۆشنایی یاداشتنامەی واژوکرا لە نێوان ڕێکخراوی ئیسلامیک ریلیف/عێراق و ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر.
چالاکی دووەم لە پرۆژەی ''هیمەتی گەنجان'' دەستیپێکرد لە هەولێر بە پاڵپشتی دارایی یەکێتی ئەوروپا ، بۆ ڕاهێنانی کارری گەنجەکان لە چینی ئاوارە و پەنابەر و كۆمەڵگەى مێواندار بۆ هەردوو ڕەگەز لە تەمەن (18 بۆ 25). ئەم ڕێکخراوە هەڵدەستێت بە دەستنیشانکردنی کۆمەڵە گەنجێک (هەرزەکارد) و بەژداریپێکردنیان لە هەلی کاری کۆمپانیا بازرگانییەکان و گەشەپێدانی بەهرەو و تواناکانیان و ئەزموونی کاریان. گەنجە هەڵبژێردراوەکە بۆ ماوەی 3 مانگ بەژدار دەبێت لە ڕاهێنانی کارەکە و بۆ هەر مانگێکیش سودمەند دەبێت بە بڕی 300 $ وەکو موچەیەکی مانگانە لە لایان ڕێکخراوەکەوە. گەنجەکان لەم پرۆگرامە وەردەگیرێن بەپێی ئەو بناماییانەی لە لایەن یەکێتی ئەوروپا دییاری کراوە.
بۆ کۆمپانیا بازرگانیەکان و بەڵێندەرە خوازیارەکان دەتوان ئەم فۆرمەی خوارەوە پڕبکەنەوە بۆ فەراهەم کردنی خولی کاری پێویست بۆ گەنجە دەست نیشان کراوەکان و پێدانی هەلی کار بۆ ماوەی 3 مانگ لە شوێنی کاری کۆمپانیا بارزگانیەکانیان.