تۆ لێرەیت: ErbilChamberهه‌واڵرێکخراوی (DRC)ی دانمارکی كۆتایی بە خولێکی راهێنان دەهێنێت

رێکخراوی (DRC)ی دانمارکی كۆتایی بە خولێکی راهێنان دەهێنێت

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ سێ شەممە, 19 شوبات 2019 08:12
رۆژی ١٨/٢/٢٠١٩ لە هۆتێل نۆبڵ لە شاری هەولێر بە ئامادە بوونی سۆران ئەبوبەكر جێگری سەرۆكی ژوور و ئەنوەر بەرزنجی راوێژكاری یەكێتی ژوورەكان و عەبدولواحید تەها بەرێوەبەری راگەیاندنی ژوور  و بەرپرسانی هەردوو رێکخراوی GIZ و DRC لە رێوڕەسمێكدا بروانامەی بەشداربوون لە چەند خولێكی پیشەیی جیاواز دابەش كرا .
خوولەكان لەبواری دۆبلاج و چاك كردنەوەی موبایل و گرافیك دیزاین و بورگدووری بوو ، ئەركی راهێنان لە ئەستۆی رێکخراوی  (DRC)ی دانمارکی و بەپالپشتی دارایی رێکخراوی( (GIZی ئەلمانی كە بۆ چەند پەنابەر و ئاوارەی ناوخۆیی و سووری رێکخستبوو بە مەبەستی بوژانەوەی سەرچاوەی گوزەرانیان لە هەرێمی کوردستان ساز كرابوو .
بەو بۆتەیەوە لە سەرداوای رێكخەرانی رێورەسمەكە هەریەك لە ئەنوەر بەرزنجی راوێژكاری یەكێتی ژوورەكان و عەبدولواحید تەها بەرێوەبەری راگەیاندنی ژوور  بەجیا وتەیان پێشكەش كردو تیایدا ئاماژەیان بە گرنگی ئەو جۆرە خوولانە كرد بۆیە بەناوی ژوور دەسن خۆشیان لە هەردوو رێكخراوەكەو راهێنەرانی كرد و هیوای سەركەوتنیان بۆ بەشداربووركان خواست و ئامادەیی خۆیان بۆ هاوكاری كردنی رێكخراوەكان دەربڕی. 
 
ئه‌م بابه‌ته‌ 974 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌ دواین نوێكردنه‌وه‌ چوار شەممە, 27 شوبات 2019 10:30

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سعر الصرف

به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به‌ دولاری ئه‌مری...

«
»
« May 2021 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
          1 2
3 4 5 6 7 8 9
10 11 12 13 14 15 16
17 18 19 20 21 22 23
24 25 26 27 28 29 30
31            

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑