ئه‌م په‌ڕه‌ چاپ بكه‌

رێکخراوی (DRC)ی دانمارکی كۆتایی بە خولێکی راهێنان دەهێنێت

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ سێ شەممە, 19 شوبات 2019 08:12
رۆژی ١٨/٢/٢٠١٩ لە هۆتێل نۆبڵ لە شاری هەولێر بە ئامادە بوونی سۆران ئەبوبەكر جێگری سەرۆكی ژوور و ئەنوەر بەرزنجی راوێژكاری یەكێتی ژوورەكان و عەبدولواحید تەها بەرێوەبەری راگەیاندنی ژوور  و بەرپرسانی هەردوو رێکخراوی GIZ و DRC لە رێوڕەسمێكدا بروانامەی بەشداربوون لە چەند خولێكی پیشەیی جیاواز دابەش كرا .
خوولەكان لەبواری دۆبلاج و چاك كردنەوەی موبایل و گرافیك دیزاین و بورگدووری بوو ، ئەركی راهێنان لە ئەستۆی رێکخراوی  (DRC)ی دانمارکی و بەپالپشتی دارایی رێکخراوی( (GIZی ئەلمانی كە بۆ چەند پەنابەر و ئاوارەی ناوخۆیی و سووری رێکخستبوو بە مەبەستی بوژانەوەی سەرچاوەی گوزەرانیان لە هەرێمی کوردستان ساز كرابوو .
بەو بۆتەیەوە لە سەرداوای رێكخەرانی رێورەسمەكە هەریەك لە ئەنوەر بەرزنجی راوێژكاری یەكێتی ژوورەكان و عەبدولواحید تەها بەرێوەبەری راگەیاندنی ژوور  بەجیا وتەیان پێشكەش كردو تیایدا ئاماژەیان بە گرنگی ئەو جۆرە خوولانە كرد بۆیە بەناوی ژوور دەسن خۆشیان لە هەردوو رێكخراوەكەو راهێنەرانی كرد و هیوای سەركەوتنیان بۆ بەشداربووركان خواست و ئامادەیی خۆیان بۆ هاوكاری كردنی رێكخراوەكان دەربڕی. 
 
ئه‌م بابه‌ته‌ 979 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌ دواین نوێكردنه‌وه‌ چوار شەممە, 27 شوبات 2019 10:30