تۆ لێرەیت: ErbilChamberهه‌واڵ سیستمی نوێی وەرگرتنی باج لە بازرگانان تاوتوێ دەکرا

سیستمی نوێی وەرگرتنی باج لە بازرگانان تاوتوێ دەکرا

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ سێ شەممە, 26 شوبات 2019 09:42

بە مەبەستی روون کردنەوەی زیاتری چۆنیەتی باج وەرگرتن لە بازرگانان و خاوەن کۆمپانیاکان و گوێگرتن لە راو سەرنجی بازرگانان و خاوەن کۆمپانیاکان رۆژی ١٩/٢/٢٠١٩ لەسەر داوای ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر کۆبوونەوەیەک سازکرا.

بە ئامادەبوونی د. دارا جەلیل خەیات سەرۆکی ژوور، د. کەمال وەرتی بەڕێوبەری گشتی باجەکان، سەرۆکی ژووری بازرگانی دهۆک و ژمارەیەک لە بازرگانان و خاوەن کۆمپانیا و پارێزەران لە ژووری بازرگانی هەولێر کۆبوونەوەیەک سازکرا.

لە كۆبوونەوەكە سیستمی نوێی وەرگرتنی باج لە بازرگانان شی كرایەوە ، بەپێی ئەو سیستمە بەرێژە باج لە سنوورەكان لە بازرگانان وەردەگیرێت ، رێژەكە لەسەر قازانجی خەملێنراو بۆ هەر بارێك كە دەهێنرێتە هەرێمی كوردستان وەردەگیرێت ، بە جۆر و بری كالای هاوردەكراو دەگۆرێت .

دواتر پرسیاری ئامادەبووان لە لایەن بەڕێوبەرایەتی گشتی باج وەڵام ، هەروەها ئامادەبووان راو سەرنجی خۆیان و کێشە و گرفتەکانیان خستە روو بە هیوای چارەسەرکردنیان.

ئه‌م بابه‌ته‌ 974 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سعر الصرف

به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به‌ دولاری ئه‌مری...

«
»
« February 2020 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
          1 2
3 4 5 6 7 8 9
10 11 12 13 14 15 16
17 18 19 20 21 22 23
24 25 26 27 28 29  

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑