ئاگاداری
ئاگادارتان دەکەینەوە کە ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر داوەتنامەیەکی پێگەیشتوە لە سەنتەری بازرگانی تایوان لە دوبەی بۆ بەشداربوون لە پیشانگای پارچەی یەدەگی ئۆتۆمبێل ، ئۆتۆمبێلی ئەلیکترۆنی ، گواستنەوەی زیرەک ، ئۆتۆمبێلی کارەبایی و دروستکردنی ماتۆر لە تایپێه – تایوان لە ماوەی ٢٤ -٢٧ / ٤/٢٠١٩ .
هەر بەڕێزێکی پەیوەندار ئارەزووی بەشدارکردنی هەیە تکایە سەردانی ژوورمان بکات بۆ پڕکردنەوەی فۆرمی تایبەت و کۆپیەک لە پاسپۆرتەکەی لەگەل خۆی بێنێت .
دواکات بۆ وەرگرتنی داواکاریەکان کۆتایی دەوامی رۆژی ٨/٤/٢٠١٩ لە گەل رێزدا
ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر