رۆژی 12/11/2020 د. دارا جەلیل خەیات سەرۆكی ژوور بە مەبەستی هاوخەمی دەربڕین بۆ كۆچی دوای د. سائیب عریقات بەرپرسی فەرمانگەی ئازادكردنی فەلەستین سەردانی كونسوڵخانەی فەڵەستینی كرد و لەلایەن نەزمی عزوری كونسوڵی فەڵەستین لە هەرێمی كوردستان پێشوازی لێکرا.
لە دیدارێكدا هاوخەمی خۆیی و ئەندامانی ئەنجومەنی كارگێری ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێری نیشاندا وتی، ئێمە هاوبەشی خەمی گەلی فەڵەستینین بۆ لە دەستدانی ئەو سەركردەتان و داوا لە خوای گەورە دەكەین کۆچکردوو جێگای بەهەشت بێت ئەمە دواین ناخۆشیتان بێت.
لە بەرامبەردا كونسوڵی گشتی فەڵەسین لە هەرێمی كوردستان زۆر سوپاسی كردن و گوتی پەیوەندی هەرێمی كوردستان و گەلی فەڵەستین پەیوەندیەكی دوور و درێژە و هیوادارین لە ماوەی داهاتووش ئەو پەیوەندییانە زیاتر پەرە پێبدەین .