رۆژى 14/6/2021 د. دارا جه‌ليل خه‌يات سه‌رۆكى ژوور به ئاماده‌بوونى مه‌لا مه‌جيد سه‌ديق سێودين جێگرى سه‌رۆكى ژوور و فيدائه‌ددين محه‌ممه‌د ئه‌مين عه‌باس، عه‌بدولكه‌ريم مسته‌فا و كه‌مال عه‌زيز ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى كارگێڕى ژوور، پێشوازييان كرد له مامۆستا عه‌بدولره‌حمان سه‌ديق سه‌رۆكى ده‌سته‌ى پاراستنى ژينگه له حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و شاندى ياوه‌رى.
له ديدارێكدا تيشك خرايه سه‌ر هه‌ماهه‌نگى و چالاكييه هاوبه‌شه‌كانى نێوان ژوور و ده‌سته‌ى ژينگه له بوارى پاراستن و چاككردن و گرنگى دان به ژينگه.
هه‌روه‌ها تيشك خرايه سه‌ر ئه‌و خول و چالاكييه‌ى ئێستا كه به هاوبه‌شى ژوورى بازرگانى هه‌ولێر و ده‌سته‌ى پاراستنى ژينگه و وەزارەتی تەندروستی عێراق لە چوارچێوەی پرۆگرامی كاری نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پاراستنی ژینگە له باره‌گاى ژوور ئه‌نجام ده‌درێت.
هه‌ردوولا جه‌ختييان له په‌ره‌پێدانى زياترى هه‌ماهه‌نگى نێوانييان كرده‌وه.