ئه‌م په‌ڕه‌ چاپ بكه‌

ئاگاداری

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ شەممە, 17 تەمموز 2021 05:11
 
 
کونسوڵگەری کۆماری عەرەبی میسر بە نوسراوییان ژمارە 356 لە 13/7/2021 ئاگادارییان کردینەوە کەوا بڕیارە پێشانگای نێودەوڵەتی چوارەم بۆ تەکنەلۆژیای LED و سیستەمی روناککردنەوەی هاوچەرخ و پێکهاتە ئەلیکترۆنییەکان  (International Exhibition for LED, Modern Lighting System and Electronic Components) لە لایەن کۆمپانیای (انترناشیونال ترید اکسبو) لە 26-28/ 8/ 2021 لە سەنتەری قاهیرە بۆ کۆنفڕانس و پێشانگاکان لە شاری نەسر ساز دەکرێت.
لایەنی رێکخەری پێشانگا مەبەستیەتی هاوکاری زیاتری هەبێت لەگەڵ بازاڕی کوردستان، بۆ زانین تێچوی گەشت کردن و مانەوە لە ئەستۆی بەشداربووە.
بەڕێزان ئارەزوومەندانی بەشداریکردن لەم پێشانگایە دەتوانن سەردانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر - بەشی پەیوەندییەکان بکەن.
ئه‌م بابه‌ته‌ 797 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌ دواین نوێكردنه‌وه‌ سێ شەممە, 27 تەمموز 2021 09:09