رۆژی 26/7/2021 د. دارا جەلیل خەیات سەرۆکی ژوور بە ئامادەبوونی مەلا مەجید سەدیق سێودین جێگری سەرۆکی ژوور و بەشێك لە ئەندامانی ئەنجومەنی کارگێڕی ژوور پێشوازییان کرد لە ئەحمەد ئەلزاهیری کونسوڵی گشتی وڵاتی ئیمارات لە هەولێر.
لە دیدارێکدا بەهێزکردنی پەیوەندییە بازرگانییەکانی نێوان وڵاتی ئیمارات و هەرێمی کوردستان و ئاڵوگۆڕە شاندە بازرگانییەکان باسی لێوەکرا.
کونسوڵی ئیمارات وتی: کۆمپانیاکانی وڵاتی ئیمارات بە نیازن بە بەهای 3 ملیار دۆلار وەبەرهێنان بکەن لە هەرێمی کوردستان لە گشت سێکتەرەکان، بۆ ئەم مەبەستەش ئێمە بە هاوکاری ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر و ژووری بازرگانی دوبەی هەوڵ دەدەین بە شێوەیەکی ئۆنلاین کۆنفڕانسێك بە ئامادەبوونی کۆمپانیاکانی وڵاتی ئیمارات و هەرێمی کوردستان سازبکەین.
لە لایەن خۆیانەوە شاندی ژوور پاڵپشت و هاوکاری خۆیان بۆ ئەم هەنگاوە نیشاندا، هیوایان خواست لە ماوەی داهاتوودا کۆمپانیاکانی تریش لە وڵاتی ئیمارات بێنە هەرێمی کوردستان و وەبەرهێنان بکەن