رۆژى 20/10/2021 شاندێكى ژوورى بازرگانى و پيشه‌سازى هه‌ولێر كه پێكهاتبوون له كه‌مال عه‌زيز، تاهير مه‌ولود، عه‌بدولكه‌ريم مسته‌فا و ماجد جه‌لال ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى كارگێڕى ژوور به‌شدارييان كرد له پێشانگاى نێوده‌وڵه‌تى ئيسته‌نبۆڵ بۆ پيشه‌سازى له قوتوكراو.
له‌م پێشانگايه به سه‌دان كۆمپانياى توركى و جيهانى به‌رهه‌مه‌كانيان نمايش كردووه بۆ ماوه‌ى چوار رۆژيش به‌رده‌وام ده‌بێت.